مەزڵوم کۆبانێ پشتیوانی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رای خۆی لەبارەی داواکەی وەزیری دەرەوەی سوید بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لەباکوری سوریا ئاشکراکرد و رایگەیاند، پشتیوانی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن.
ئەوان پشتیوانی داواکەی ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەباکوری سوریا

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم عەبدی ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ کە تاکە سەرکردەی سەربازی کوردە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدابێت، رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی داواکەی ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەباکوری سوریا.
پشتیوانی قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن لەبارەی پێشێلکارییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە

کۆبانێ راشیگەیاند، پشتیوانی قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن لەبارەی پێشێلکارییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە.

مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەش کردوە، دەبێت تورکیا بەکشانەوەی لەسوریا رێز لەسەروەری خاکی سوریا بگرێت و بەدوای چارەسەری سیاسیدا بگەڕێت.

ڕۆژی سێشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، هانی تورکیا دەدەن لەباکوری سوریا بکشێتەوە، مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش بەلێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی سوید
 توڕەبو رایگەیاند، ئێوە مافی ئامۆژگاریکردنی ئێمەتان نیە.
خەندان-
به‌روار:  15/10/2020
570   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   685
کۆی سه‌ردان:   29266790