ئەوانەی لە مەترسیەكانی ئیران تۆقیون ؟

 ئێران دەوڵەتێكی خاوەن زیاتر لە هەزار سالی  مێژووە،تا ئیستا فارس كە دەسەڵاتداری سەرەكین نەیانتوانیەوە ،زمان و كولتوری خۆیان بەسەر یەك نەتەوەدا بچەسپێنن لە دەرەوەی سنوری ئیران ،تا شێعەكانی  ئایەتوڵا خومێنی هاتنە سەرحكوم و بیری  شێعەگەریان لە بەشێكی عێراق و لوبنان و یەمەن پەرەپێداوە،بەلام هیچ ئایندەیەكیان نیە ،بتوانن درێژەی پێبدەن ،ئەو هزرە بەرو داوە دەروا . لە ستراتیژێكی  درێژخایەندا هیچ شوێنیكیان نیە . توركیا  تەمەنی لە پێنج سەد ساڵ تێنەپەریوە،لەئاسیا ناوەرواستدا هاتوون ،كوردستان و ئازربایجان و كەساغستان و كریغستان وئۆزباكستان و توركمانستان وبۆسنیا  و بەشێكی قوبرسیان داگیركردوەو بوونەتە ،مەترسیش لەسەر عێراق و سوریاو لیبیاو   هەم كولتور هەم زمانی توركیان گەشە پێداوە ،تاكو دەشتوانن زمانەكانی تر قەدەغە دەكەن ،  هاوكات هەستی نەتەوەپەرستی عوسمانی و نەژادپەستی تورك و بڵاوكردنەوەی بیری سونەگەری و ئێخوان موسلیمیان كردۆتە  ستراتیژی خۆیان ،تا دەسەڵاتی تورك لەو ناوچە بەرفرەوانە زیاتر گەشەپێبدەن .  هاوكات دەیانەوێ هەڕ بزوتنەوەیەكی نیشتمانی كە سەرهەڵبدا داوای سەربەخۆی نەتەوەكەی خۆی بكات ،  بە تیرۆریست و تاوانبار  بە جیهانیان دەناسێنێ . گەرچی تازە بەتازە ئەوانەی زیاتر لە سی  ساڵ لە  باوەشی  ئیراندا ژیاون و نەیان كردن بە فارس ،دەلێن   ئیران مەترسی لەسەر كورد بە گشتی زیاترە لە تورك (من هەردوو دەوڵەت بەیەك چاو تەماشە دەكەم و داگیركەرن ) . هێودارم سەیری ئەو سێ راپۆرتە بكەن كە لە رۆژنامەی توركی بڵاوكراونەتەوە،ئاخۆ ئەوان خەریكی چین ، گەرچی بەشێیك  لە پارتە بێهێزرو شورانەوە لە كوردایەتی ، دۆستایەتی و دەسەڵاتی توركیان پێ باشترە لە ناوچەكە لە هی فارس .  ڕۆژنامەی سەباحی تورکی .
ئیدریس سۆرانی
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  14/10/2020
906   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29260016