لەداستانی حەفتانین 293 سەربازی تورک کوژراوە و 36 گەریلاش شەهید بووە
سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردووی شەڕی حەفتانیندا، ٢٩٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ٤١ی دیکەش بریندارکراون.

سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەو سێ مانگەدا، تورکیا سێ ئۆپراسیۆنی فراوان و ١٧٢ هێرشی ئاسمانی لە حەفتانین ئەنجامداوە.

راشیگەیاند، جگە لە کوژرانی ٢٩٣ سەربازی تورکیا و بریندارکردنی ٤١ی دیکە، هاوکات شەش هێلیکۆپتەری سوپای ئەو وڵاتەش تێکشکێنراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا، ١٤٧ جار هێرشکراوەتە سەر سوپای تورکیا و بە کۆی گشتیی ٣٦ گەریلا شەهیدکراون.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  25/09/2020
405   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   548
کۆی سه‌ردان:   29233770