ئیمڕۆ ئەوروپا بڕیار لە کەیسی پەنابەران دەدات
ناردنەوەی زیاتر و وەرگرتنی کۆچبەری کەمتر تەوەری سەرەکیی سیاسەتی نوێی کۆچە لە یەکییەتیی ئەورووپادا، بەپێی ئەو پێشنیازانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیلڤا یوانسۆن ئەندامی یەکییەتییەکە و بەرپرسی سیاسەتی کۆچ پێشکەش دەکرێت.
یوانسۆن بۆ ڕادیۆی سوید دەڵێت فۆکوسێکی زۆر لەسەر ناردنەوەی کۆچبەران دەبێت و لەسەر سنوورەکانی دەرەوەی یەکییەتییەکە دەست بە جیاکردنەوەی ئەو کەسانە دەکرێت کە پەنا دەدرێن یاخود دەنێردرێنەوە.
فەرموو زانیاری و وردەکاریی زیاتر لە لینکە دەنگییەکەدا ببیستە!
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 23/09/2020
462 جار خوێندراوهتهوه
|