جۆنسۆن دەڵێ موچەکەم کەم و شووقەکەم بچووکە
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سکاڵا دەکات لە خراپی باری ژیانی و دەشڵێت، موچەکەی بەشی دایەنگای منداڵە تازەکەیان ناکات.

رۆژنامەی زی تایمزی بەریتانی لە زاری هاوڕێیەکی نزیکی بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە رایگەیاند، جۆنسۆن نیگەرانە لە موچەکەی و ئەو خانوەی حکومەت پێیداوە تیایدا بژی. ئەو پێیوایە شایستەی زیاترە.

راشیگەیاند، سەرۆکوەزیران نیگەرانە لەوەی بتوانێت خەرجی دایەنگای منداڵە تازەکەی دابین بکات کە چەند مانگێکە لە دایکبووە.

پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا حکومەتی بەریتانیا موچەی سەرۆکوەزیرانی کەمکردەوە بۆ ١٥٠ هەزار جونەیهی ئیستەرلینی کە دەکاتە ١٩٢ هەزار دۆلار ساڵانە. لەکاتێکدا پێشتر ساڵانە موچەکەی ٣٥٠ هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بووە کە دەکاتە ٤٥٠ هەزار دۆلار.

سەرچاوەیەکی نزیک لە جۆنسۆن رایگەیاند، "لە ماڵەوە خزمەتکاری نیە، تەنها کرێکارێکی هەیە ماڵەکەی بۆ خاوێندەکاتەوە، نیگەرانن لەوەی نەتوانن خەرجی دایەنێک دابین بکەن. لە شوقەیەکی بچوکی داون ستریتدا گیریان خواردووە و شوێنەکەیان بۆ ژیان باش نیە".

دەشڵێت، "شوقەکەی نە لەوەی کۆشکی ئێلیزی دەچێت و نە لە کۆشکی سپی، کە دەتوانی لە هەموو شتێک دوور بیت و مێشکت ئارام بکەیتەوە، چونکە ئەو دوانە فراوانن".

باسی لەوەشکرد، "ئەگەر جۆنسۆن لەگەڵ (کاری)ى هاوسەری پیاسەیەک بکەن بۆ لای باخچەی گوڵەکان دەبێت لە نوسینگەکەیەوە بچێت."

دەوترێت تا ئێستاش چوار لە کوڕەکانی بۆ دابینکردنی پارە پشتیان بە باوکیان بەستووە.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  23/09/2020
481   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   948
کۆی سه‌ردان:   29264397