کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە خنکان رزگار کرد
رێکخراوی سی ئای رایگەیاند: کەشتی ئالان کوردیی سەر بە رێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار بکات.
کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگهی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیهننە ئیتاڵیا، بە دوو قۆناغ توانیویانە ھەموویان رزگار بکەن.
سەرۆکی رێکخراوی سی ئای گوتی: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا مانگی حەوت 14 ھەزار و 481 پەنابەر لە لییباوە ھەوڵیانداوە لە رێگهیەکی پر مەترسییهوه خۆیان بگەیهننه ئەوروپا.
ھەر لە ھەمان ماوەدا 10 ھەزار و 174 پەنابەر لە تونسەوە ھەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
رێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، لەو ماوەیەدا بە لای کەمەوە 300 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
K24
بهروار: 20/09/2020
333 جار خوێندراوهتهوه
|