ئەمریکا ڕادار و زرێپۆشی جەنگیی رەوانەی ڕۆژئاوا دەکات
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگهیاند، راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلیان رەوانەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کردووە.
کۆلۆنێڵ بیل فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی فهرمانیكرد به گرتنەبەری چەند هەنگاوێک بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ زیادکردنی دەوریەی فڕۆکەی جەنگیی راداری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جەنگی برادلی بۆ پشتیوانیش لە سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەی ئارامی سووریا رەوانە کران''.
باسی لەوەشکرد: ئەو هەنگاوانە بەمەبەستی بەردەوامیدانه بە هێزەکانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش گیراونەتەبەر، بە ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپەیمانی گۆڕانکاریکراوە لە بارەی پێگەکانی هێزەکە لە ناوچەکەدا.
بهگوێرهی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، رهوانهكردنی هێز و رادار لهلایهن فهرماندهی ناوهندی ئهمریكاوه بۆ روبەروبونەوەی هێزەکانی روسیایه، ئەوەش دوای ئهوهی لهماوهی رابردوودا چهند جارێك هێزهكانی ئهمریكا و روسیا نزیك بوون لهوهی پێكدادان له نێوانیان رووبدات.
شارپرێس:
بهروار: 20/09/2020
426 جار خوێندراوهتهوه
|