وەزیری پەروەرده 😛
دەڵێن مامۆستایەک لە پۆلدا لە قوتابیەکان دەپرسێت ، کێ قەڵای دم دمی ڕوخاند ؟
قوتابیەک دەڵێت مامۆستا من نەبووم ، لە چەند قوتابیەکی تریش دەپرسێت ، ئەوانیش دەڵێن بەخوا ئێمەش نەبووین .
مامۆستاکە زۆر بێ تاقەت ئەبێت و سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات لە هەولێر.
مامۆستاکە دەیەوێت باسی دابەزینی ئاستی زانیاری قوتابیان و فەشەلی سیستمی خوێندن بۆ وەزیری پەروەردە بکات ، و دەڵێت لە چەند قوتابیەکم پرسیوە کێ قەڵای دم دمی ڕوخاندوە ، ووتویانە بەخوا ئێمە نەبووین .
وەزیریش دەڵێت : لەوانەیە ڕاست بکەن و قوتابی دەوامەکەی تر بووبن .
بهروار: 14/08/2020
555 جار خوێندراوهتهوه
|