توو شەرەفتان.. ئێمە ئەوها بووین
توو شەرەفتان.. ئێمە ئەوها بووین
ئەوە قەسابێكی لای خۆمان، دوای هەر چالاکیەکی شەو ، بۆ وسڵ دەرکردن دەچووە حەمامەكەی بازاڕەوە، وێڕای بە قەرز خۆ شوتنەكەی،
كاتێكی زۆر دەمایەوە، بە دەم گۆرانی وتنەوەیش ئاوێكی زۆری سەرف دەكرد،
هەر وەك ئێستا چۆن كە پێماندەگوترێ دەستان بە كارەباوە بگرن،
حەماچییەكەیش دەمی شل بوو هەندی پێی بڵێت: ئەوەندە ئاو خەسار مەكە،
ئەوە زانیمان بیرت لێداوە..
وای دەزانی گوێزی بۆ دەژمێرن، ناتڕ وحەماچییەكە
شێخیان نەمابوو بەدەستیەوە.. جا بۆ ئەوەی تەركی حەمامەكە بكات
هەر جارێ شتێكیان لێدەدزی.. كراس، دەرپێ، قۆنەرە، گۆرەوی..
ئەویش هەر گلەیی دەكرد ودیسان دەهاتەوە..
ڕۆژێكیان ئەوەی هەیبوو نەیبوو لێیان دزی وتەنیا قایشی بەڵتە وچەقۆوەكەی
نەبێت.. ئەویش زۆر بەهێمنی ولەسەرەخۆ قایشەكەی بەست وچەقۆوەكەیشی
لێی گیر كرد و هەپڵەگونانە هات وكەمێك خۆی سووڕاندەوە ولە پێشیان وەستا
وگوتی : من گوو دەخۆم وهیچیش ناڵێم، بەڵام توو شەرەفتان.. كە من هاتم
ئەوها بووم..؟!!
جا ئێستا، نە كارەبامان سەرف كردوە، نە قەرزاری حكومەتەكەیشین
ڕۆژ نییە شەڕ وگێچەڵمان پێنەفرۆشن، كارەبا و نەوتمان لێ حەرام نەكەن.
مووچەمان نەبڕن، برسی وزەلیل وڕسوامان نەكەن.. دەرمان وخۆراكی ئێكسپایەرمان دەرخوارد نەكەن، ئیهانەی خانەنشینانمان نەكەن...
توو شەرەفتان.. بەر لە ڕاپەڕین ئەوها بووین..؟!!
فەتاح خەتاب
بهروار: 14/08/2020
848 جار خوێندراوهتهوه
|