نووسەر و گووکەر


دۆستێکم گوتی عادەتم وابوو کە دەچوومە ئاودەستە گشتییەکان وێڕای هەڵترووشکان وخۆنیقاندن دەستم دەکرد بە دیوار نووسین !
جارێک لە مەهاباد لەوپەڕی تەنگەتاویدا خۆم بەتوالێتی مزگەوتێک داکرد و وەک جاران دەمهەویست یەک دوو دروشم بنووسم لەپڕدا چاوم بە نووسراوەیەک کەوت:
" ئەرێ کاکە تۆ نووسەری یان گووکەری!؟"
کوتی شتەکە هێندە لە جێی خۆیدا بوو , هەرچی کردم دەستم نەرۆیی لە ئاودەستاندا دروشمان بنووسمەوە .

خۆزگە دەوێراین لە بن بابەتی هێندێک کەسدا بنووسین ئەرێ کاکە تۆ چکارەی !؟ نووسەری ؟ شاعیری؟شرۆڤەکاری ؟ دەرهێنەری؟ راهێنەری؟موزیسیەنی ؟ چی!؟
باشە بۆ خۆ لە هەمووشتێ وەردەدەن ؟ لێگەڕێن با هێندێک بابەت بۆ کەسانی لێزان و دەروەستی خۆی بن .شەن و کەوی بابەتی ئەدەبی بەجێ بێڵن بۆ ئەدیب و نووسەرەکان .شرۆڤەی تکنیک و روماڵی دەرکەوتەی مووسیقا و فیلم بۆ موزیسیەن و دەرهێنەر و ئاکادیمیسیەنی ئەو بوارانە دەبێ نەک بۆ من و تۆی نەگۆمە و دەستەوەستانی ئەوبوارە!
جاری وایە پشوودان و خۆوەخۆگرتنمان پێویستە و چاولێکردن و گوێگرتن و خوێندنەوە زۆر لە خۆ تێهەڵقووتاندن و قسەی شەش تەقەڵ و مانگەشەو کردن باشترە .
کەرێک کورتانی زێڕ و تەڵا بێ
قامیشی شەکر لەجیاتی گیا بێ
ئیزرائیل بێنە بیکە مەیتەری
قەد تەڕکی ناکا ڕەوشتی کەری
وەرگیراوە
به‌روار:  13/08/2020
818   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   29255038