سیخووڕی سویدی ⚫
له مێژوی 90 ساڵی وڵاتی سوید ، تەنیا 7 سیخوڕ هەبوون . یەکێکیشیان سیخوڕی بۆ عێراق کردووه .
۱- ستیگ بیرگلینگ ۱۹۳۷- ۲۰۱۵ . سیخوڕی بۆ سوپای سۆفیەت کردووه ۱۹۷٦ دا گیراوه و دادوەر بەندکردنی هەموو ژیانی داوه به تەنگەدا .
٢- بیرتیل سترومباری ۱۹۳۲ - ۲۰۱۲ بو پۆ ڵۆنیا سیخوڕی کردووه . ۲۰/۳/۱۹۸۳ گیراوه . ئەمیش شەش ساڵی رەبەقی کرا به گەردندا .
۳- فریتیوف ئینبوم ۱۹۱۸ - ١٩٧٤ . سیخوڕی بۆ سۆفیەت ( NKVD که KGB ی ئێستایه ) کردووه . ۱۹۵۱ به بڕیاری دادوەر دەگیرێت و هەموو ژیانی فت . رێک بۆ بەندیخانه .
٤- میرکو کاوفه رباری ۱٩٤٢ - لەسه ر ئامادەسازی بۆ سیخوڕی کردن ، گیرا و سئ ساڵی بەند چێژت . هەوڵی سیخوڕی بۆ چیکوسڵۆفاکیا بوو .
٥- ئارنه بیورن ١٩٢٣ - ٢٠١٤ سیخوڕی ئەڵمانیای رۆژهەڵات بوو ( Stasi ) بەندیش نەکرا لەبەر دوو هؤی سەرەکی . یەکەم : دادوەر ده لیلی پڕاوپڕی نەبوو . دووه م : بەهۆی پیرییەوه ده یبزڕکاند و جەنگی ساردیش کۆتایی پێ هاتبوو .
٦- هانس میلین ١٩١٦ - ١٩٩٦ ئەم نەفرەتییه پۆلیسی پاسەوان بو له سەرەتای ژیانیدا . خاوەنی خیزانێکی تێک و پێک شکاو بوو . بەهۆی پیشەکەیه وه زۆر کەسی ناسی . کەوته سیخوڕی بۆ ئەبو حەیده ر له باڵوێزخانەی عێراقی ناموبارەک . به هۆی کارمەندێکی ژنەوه له باڵوێزخانه دەستی کەشف کرا و سێ هەزار دولاری بەرتیل پێ گیرا . ئەبو حەیدەر له سوید دەرکرا و نەفرەتیش چوار ساڵ بەندکرا . ئەوەی شایەنی باسه هانس میلین وێنه و ئەدرەسی تێرۆریستەکانی سویدی به عێراق فرۆشتووه که مۆری شاردنەوەیان له لایه ن پۆلیسی سویدییەوە لڵ درابوو . زانیاریشی لەسەر پەنابەرەکان دابوو به ئەبو حەیدەر.
٧- ستیگ فینه رستروم ١٩٠٦ - ٢٠٠٦ سیخوڕی سۆفیه ت بوو ١٩٦٣ گیرا و دادوەر بەندی هەتا هەتایی به ملی ئەمیشدا سوو .
تێبینی: نووسەر و مـێژوونووس نیم و ناشمەوێت ببم .
سه رچاوه: وەزارەتی بەرگری سوید.
هونەر خەفاف
بهروار: 13/08/2020
562 جار خوێندراوهتهوه
|