دیارنەمانی ( پشتیوان محەمەد عارف) لە تورکیا
بەناوی خوای گەورە
پێش هەمووشتێک داوا لەوکەسانە دەکەم کە ئەم پۆستەدەبینیت لای خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە لە بەرخاتری خواو دایکێک کە ‌‌14ساڵەچاوەڕوانی ڕۆڵەکەیەتی بگەڕێتەوە ..
بشتیوان محەمەد عارف لە13/4/2006لەماڵ دەرچو بۆسەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات،  بەڵام ماوەیەک پێش ئەو کاتەی بڕوات ڕۆژێک گەڕاوەتەوە  زۆر بێزار دیاربوو.
ئێوارەکەی نانی نەخوارد ، باوکم لێی پرسی چیتە کوڕم بۆنان ناخۆی؟ نەخۆشی کێشەت هەیە؟
 هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشاو ووتی:
 هیچ نیە باوکە،  باوکیشم زۆری لێکرد و ووتی:
 ڕۆڵە من باوکتم هەست بەوبێزاریەی ناوچاوت دەکەم ،چی بوە پێم بڵێ؟
 ئیتر ئەویش خۆی پێنەگیرا و ووتی:
باوکە زۆر بێزارم لەژیان دەمەوێ خۆم بکوژم .
باوکیشم پێی ووت : بۆ باوکە گیان لەچیت کەمە؟
ووتی: باوکە گیان من هەموو  ژیانم کەمیە شتێک نیە بە ناوی ژیان لای من.
 ئیتر  دووبارە باوکم پرسیاری لێکرد و ووتی:
کێشەکەتم بۆ باس بکە؟
 ووتی: باوکە من ئەوە بووم بە 20ساڵ تا  هیچ شتێکم نیە نە ئیش ، نە ماڵ، دەبێ بڕۆم  بۆ دەرەوەی وڵات بۆئیش کردن .
باوکیشم ڕازی بو لەبەرئەوە ئەترسا شتێک لەخۆی بکات.
بەڵی سە فەری کرد ؟ باوکم قەرزی بۆکرد ناردی گەیشتە وڵاتی یۆنان.   لەوێش بێزاربو ئیشی نەبوتە لەفۆنی کردپارەم بۆ بنێرن دەچمە بەریتانیا.
 باوکم دووبارە قەرزی بۆکرد ڕۆشت بەرەو بەریتانیا بەڵام دەرنەچوو گەڕایەوە یۆنان.
 ئینجا ووتی:  دێمەوە باوکیشم  ووتی بگەڕێوە، دایکیشم زۆری پێ خۆش بوو .
 گەڕایەوە  تورکیا و تەلەفۆنی کرد وتی پارەم بۆبنێرن،  باپێی بگەمە ماڵەوە.
باوکم پارەی بۆنارد،  دووبارە تەلەفۆنیکرد ووتی ئە وە ئێستە دە رئە چین، بەیانی دێمەوە.
 هەرخۆی نەبو دوو هاوڕێی لەگەڵ بوو، چاوەڕوان بوین بگەڕێتەوە،  3ڕۆژی پێچوو نەهاتەوە .
بوو بەهەفتەیەک نەهاتەوە.
 باوکم تەلەفۆنی کرد بۆ ئەو سایەق تەکسیەی کە سایەقێکی کرمانج بوو ووتی :
بۆنەگەڕانەوە ، ئەویش بە باوکمی وت :
چۆن نەگەڕانەوتەوە،  پێی وتین ئەو کوڕەی ئێوە لەگەڵ برادەرێکی لەڕێی قاچاخ گەڕانەوە ،،دوو ڕۆژیک دوای ئەوە برادەرەکەی گەڕایەوە.
 چووین پرسیارمان لێکرد پێی وتین:
 لە ئاوەکەی بەینی زاخۆو سلۆپی جەندرمە کەوتۆتە دوامان ،من ڕام کردوە نازانم ئەوان چیان بەسەرهاتوە! کوڕەکەی ئێمە لەگەڵ کوڕێک بە ناوی هەردی کە خەڵکی سلێمانیە  لە مانگی 10‌‌/2006وەهیچ هەواڵیکیان نیە.
 باوکم ساڵێک دوای دیار نەمانی ماڵ ئاوای لێ کردین.
 ئەویش بەکارەساتی سەیارە تیاچوو.
 ئێستادایکم ماوە ئەوەی  کە لە کوڕەکەیەوە بۆی جێماوە، تەنها ئەو وێنەیەیە کە14ساڵە بەدیاریەوە چاواڕوانە.
هاوڕێیان ئەوەچیرۆکی ئەوەی ئێمە بو.
 دڵنیام دەیان و سەدان چیرۆکی وەکو ئەوەی ئێمە هەیە. جابۆیە داوا لەهاوڕێیان دەکەم زۆرترین لایک و کۆمێنت و  شێری بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک بیبینێ .
تکایە لای خۆتەوە بڵاوی بکەرەوە.
لەبەرخاتری خوا یەکەم شت دواتریش دایکم کە 14ساڵە فرمیسک ئەڕێژێ .
هەر زانیاریەکتان  هەبوو پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە: 07728606761
ڕێگای ئەوروپا

به‌روار:  13/08/2020
715   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یۆنان/ بانگەواز 🙏 تەرمی " یونس عه‌لادین" سێ مانگە لە مەیتخانەی شاری ساڵۆنیکە لە باکووری یۆنان. کۆچکردوو تەمەنی 30 ساڵە و خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ و له‌ 2020.8.15 له شاری سا درێژه‌ ...
تیرۆرکردنی " بڵێسە عومەر سابیر " لە سوید بەداخەوە ئیمشەو هەواڵی تیرۆرکردنی " بڵێسە عومەر سابیر " لەشاری ستۆکهۆڵم بڵاوکراوەتەوە . هەواڵەکە لە "پەیجی ڕۆژانەی ڕانیە" پۆست کراوە و ، درێژه‌ ...
http://www.malmokurd.com/warning درێژه‌ ...
ئاگاداری 📢 ئەم گەنجە ناوی (بڕیار بەختیار)ە. هاتۆتە دەرەوە و دەڵێن گەیشتۆتە ئیتاڵیا ، بەڵام هیچ دەنگی نیە. کەسوکارەکەی زۆر خەمیانە و لە سۆراخیدان. هەرکەسێک زانیاری هەیە ، پەیوە درێژه‌ ...
BANGEWAZÎ! Hevalên hêja, gelê meyê bi rûmet, Dem îroye! Dem dema azadkirina serokê gelê Kurde! Banga me ji bo Kurdan u hevalên Kurdan yê li Malmö yê jîyan dikin! Werin em roja درێژه‌ ...
بۆسنە/ ئاگاداری بۆ کوردی هەندەران🙏 سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت بەرێزان. بە داخێکی زۆر گرانەوە قەدەری خوای گەورە وابوو برایەکی بەڕێزمان بەناوی کاک (مختار رنجبری) تەمەن ٤٤ ساڵ درێژه‌ ...
ئاگاداری ئه‌م گه‌نجه ناوی( سالم ئه‌حمەده‌) و دانیشتوی نۆرنبێرگه‌ . لەڕۆژی 2020.8.10 له‌که‌مپه‌که‌یان ڕۆشتۆته‌ ده‌رێ و تائێستا بێ سه‌رو شوێنه‌. داوا له‌ کوردی ئەڵمانیا ده‌که‌ی درێژه‌ ...
ئەڵمانیا بەداخەوە شەوی 2020.8.29 ( ڕێبوار کەریم نەجار) لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەچەقۆ کوژراوە. کۆچکردوو خەڵکی شاری چەمچەماڵە. کەسوکارەکەی داوا لە کوردی ئەڵمانیا دەکەن کە ها درێژه‌ ...
ئاگاداری/ دانیمارک تکایە هاوکار بن ....... هاوشاریانی خۆشەویستی دەرەوەی وڵات . دایکو باوکێ دوایی ون بوونی کوڕەکەیان دەسوتێن وەکو باران شەوڕۆژ فرمێسک دەڕێژن. ئەم کوڕە ناوی( س درێژه‌ ...
ئاگاداری 📢 ئەم گەنجە بە ناوی شکار محەمەد ڕەسول لە دایکبووی 01/01/1989 لە ڕانیە. لە دوای ڕۆژی جەژن لە تورکیاوە لە ڕێگەی وشکانی بەڕێ کەوتووە بەرەو شاری ساڵۆنیکی یۆنان، بەڵام لەو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   214
کۆی سه‌ردان:   21460505