فڕۆکەیەکی تورک دوو فەرماندەی ئێراقی لە برادۆست کووشت.
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی کێلاشینی سەر بە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان کردە ئامانج.

بە پێی زانیاریەکان، ئەو ئۆتۆمبیلەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک بوردومانی کردووە، ئۆتۆمبیلی فەرماندەیەکی سەربازی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق بووە کە پلە سەربازیەکەی عەمیدە و ناوی زوبێر حالیە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیەدا، عەمید زوبێر حالی فەرماندەی لیوای ٣ی پاسەوانی سنور لە سوپای عیڕاق، برای ناوبراو شەمدین حالی و محمد رەشید فەرماندەی لیوای ٢ی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە سوپای عێراق کوژراون. هاوکات کەسێکی مەدەنیش کە ناوەکەی ئاشکرا بەبووە، بریندار بووە.
فورات نیوز
به‌روار:  11/08/2020
492   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   594
کۆی سه‌ردان:   29237784