حکومەتی بنکە فراوان 😜
دکتۆرێکی ئەمریکی دەڵێ: لە ئەمریکا هێندە سێکتەری پزیشکیمان پێشکەوتووە کە گورچیلەی نەفەرێکمان دەرهێنا و لە نەفەرێکی ترمان زەرع کرد، دوای 6 هەفتە ئێستا سەلامەتە و بەشوێن کار دا دەگەڕێ.

دکتۆرێکی ئەڵمانیش دەڵێ: ئەوە کەی گرنگە، ئێمە پارچەیەک لە مێشکی نەفەرێکمان هەڵگرت و لە نەفەرێکی ترمان زەرع کرد، دوای 4 هەفتە، ئێستا سەلامەتە و بە شوێن کار دا دەگەڕێ.

دکتۆرێکی ڕووسیش وتی: جا خۆ ئێمە نیوەی دڵی یەکێکمان لە سینگی نەفەرێکی تر دانا، دوای 2 هەفتە سەلامەتە و خەریکە بە شوێن کار دا د گەڕێ.

دکتۆرە کوردەکەش پێدەکەنێ و دەڵێ: ئێمە لە هەمووتان پێشکەوتووترین.
دەوری 9 مانگ لەمەوبەر حکومەتی بنکە فراوانمان درووست کرد، ئێستا وا میللەت هەمووی بە شوێن کار دا دەگەڕێ.😜

وەرگیراوە
به‌روار:  11/08/2020
766   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   339
کۆی سه‌ردان:   29253408