مام مۆتک لەسەر بەحری لەندەنە 😜


مام حاجی جەفعەری سەید عەوڵای قارەمان بە مام مۆتک مەشھور بو  بەسەردان ھاتبوە کن کچ و کوڕەکانی لە لەندەن 
قالە رینگۆی کوڕە گەورەی سێ ساران پێشی من ھاتبوە بەریتانیا 
قالە رینگۆ زۆر شەیتان بو 
دەچوە ھۆلەندای شیری دەکری و مەزرەعەکی گەورەی کڕیبو مەعمەلەکی گچکۆکەشی لێ دانابو 
ماست و پەنیر و کرێم چیس و ئەو حەشاماتەی دروست دەکرد 
بەخۆی و سێ برا و ژنە بەریتانیەکەی و خوشکە بێوەژنەکەی 
لەزگەکی ملەوەنی حیزیشی تەبع کردبو بەناوی قالا ڤیلج ناتورال  
ھەمو ھەفتە بازاڕان ھەرچیەکیان دروست کردبو لە دوسێ نوقتەی  شار و دەروربەری شار ساخیان دەکردەوە و دەیانفرۆشت 
زو زو دەچومە کن قالە رینگۆی و سێبوریم پێ دەھات چونکە برادەری منداریم بو ژیانەکی فول حشایریش دەژیا ژنەکەشی کوردیەکی فول حشایری خۆمانە فێرببو 
 حەمو خواردنە کوردیەکانیش فێرببو 
قالە ناوی لێنابو مەنیج 
ئەوجە بە می می گازی دەکرد 
جارەک ئەمن و خالیدە کەچەر و گێلفرێندەکەی قرارماندا ئەو ھۆلیدەیە شەمو یەکشەمو بچینە کن قالەی و سبیانێ زو بەرێ کەتین وەکی چوم مام مۆتک بەتەنێ لە مارێ بو وەکی ئەمەی دیت گەشاوە گۆتی کارۆ ھەمو رۆیشتینە لۆ حەفتە بازاری لە مەلا بانگدانێوە یحنی لە شەفەقێوە 
گۆتی وەختبو درم بتەقی لەو دەشتە بە تەنێ 
ئەمنیش گۆتم وەلا ئەمە دەچینە دەو بەحرێ ئەگەر ئەتوش دێی وەرە سوار بە بابچین 
کەچەر نەوێرا نارەزایی دەرببری چونکە دەیزانی ئەمن قالەم خۆشدەوێ 
وەلا لێماندا رۆیشتین 
ھەتا گەیشتینە سەر بەحرێ یەک سەعاتی ۆێ چو لەو یەک سەعاتەی مام مۆتک ھەر گۆرانی و حەیرانە و لاوکانی لۆمان گۆت و گێلفرێندە ئینگلیزەکەی خالیدە کەچەری ھەر خەنی بو لەخۆشیان لە پشتەوە ھەر ھەردەپەری و فیتەی لێدەدا و دەیقیژاند و وەکی برێی لە دیسکۆیە 
وەکی مام مۆتک گۆرانی فاتمێ زالمێ لە کەنجی ھەتا کەنجی گۆت ئەو کیژە خەنی بو لە خۆشیان 
گۆرانی زولێخایەی گۆت 
حەیرانەی خەجو سیامندی گۆت 
وەلا گەیشتینە سەر بەحرێ 
کیژە ھەر ھاتەخوارێ و خۆی روت کردەوە بەس ستیان و بکینی دەرپێی یەک خەتی ھێشتەوە 
مام مۆتک رەنگی سۆر و مۆر و پرتەقاری بو گۆتم ئەلحان دەمری 
وەکی ئاوری داوە و ئەو ھەمو قون و مەمکەی دیت ھەرزۆر زیاتر رەنگی تێکچو 
گۆتی 
کارۆ ئێرە قەحپەخانەیە 
گۆتم ناوەلا مام مۆتک ئێرە وەکی ھەنارە و پشت سەیتەرە و شێرەسواری کنە خۆمانە و خەرک لۆ سەفرەی دێن وەکی مە 
گۆتی ئەوە ئەگەر تەماشایان بکەین ئیحتیادیە 
گۆتم ھەتا تاقەتت ھەیە لۆخۆت تەماشا بکە 
گۆتی خۆ کەس کەس ناگێ 
گۆتم وەلا ھەرکەسەو کەیفی خۆیتی بەس کەس سواری کەس نابی بە ئاشکرا 
گۆتی ئاخەر ئەمن حەشایەرم قبور ناکەم کەس لە پێش چاوی من گان گانۆکێ بکاتن 
ئەو رۆژی مام مۆتک بەخۆی و رانکوچۆغەری دەیگۆت توحفەی ناو مەتحەفیە ھەراتیە 
خەرک وەھا تەماشایان دەکرد وەکی مام مۆتک یوفۆ بی 
وەکی مام مۆتک لە کەوکەبەکیتر ھاتبی 
شەرمنیش نەبی دەچو قل بەقل تەماشای سینگو مەمکو قون و رانی ھەمویانی دەکرد 
  گۆتم مام مۆتک ئێرەم گرتیە ئەوە کورسی و سەیوان و ھەمو شتەکی لۆ تەرتیب دەکەم لەگەر خالید و قلەکەی دەچین خواردن و ئەشیاکان دەینین ئەتو لێرەبە 
موھیم چوین ھەمو اشیاکانمان ھینا و شەربەتەکی ناو  قۆدیم دایە مام مۆتک و بەخۆشمان سەرو بیرەمان ھەرگرت و گۆتم مام مۆتک ھەر لەسەر ئەو کورسیە و لەبن سێبەری ئەو سەیوانە لۆخۆت دانیشە و حەزیشت لە چ بو لەناو ئەو دوسێ ترمزە دەری بینە و بیخۆ ئەمە دەچینە مەلەوانی 
گۆتم ھەر لێرە دور بکەویەوە ئەشیایەکانمان لێ دەدزن 
مام مۆتک گۆتی ھیچ خەمت نەبێ ئەو سەنگەرەی لۆ مەلیکی بەریتانیاش چۆل ناکەم 
نێزیکی سەعاتەک مەلەوانیمان کرد 
لە دورەوە ھەستم کرد کن سەیوانەکەی مە قەرەبارغە 
بە حەجەلە خۆمان گەیاندێ لەگەر خالیدە کەچەری نزانین چ روی دایە 
وەکی چوین دیتمان مام مۆتک گۆرانیان دەرێ و چەپرەی لێ دەدا و کیژوکار لۆی ھەردەپەڕن و دانسی دەکەن 
مام مۆتک بە گۆرانی ریتمی خێراێ شایی دەیگۆت 
ھەی بێنە و بێنە و بێنە 
ھەی گەردنی زەردیلەت بێنە 
سینگو مامانت جوانە 
خوایە لە منی مەستێنە 
ھاتم لەلای شەقراوێ 
سینگت گلاسی ئاوێ 
ئەو سەگبابە ژنانیە 
کیژێ ماچانی لۆ ماوێ 

وەلا مام مۆتک کردبویە رۆژی خۆی 
ئەوجە ھەر بەبەر نەدەکەت لۆ رسم گرتنێ و کیژە ئینگلیز باوەشیان لێ دەدا و ماچیشیان دەکرد جار بەجار 
مام مۆتک وەکی ئەمنی دیت گۆتی 
رەحمەت لەو داکو بابەت 
ئەو قالە سەگبابەی کوڕیشم حەفتەکە ئەمنی لەو خانیە حیزەی سجن کردیە 
وەلا دەبی ھەمو رۆژێ بێم 
گۆتم مام مۆتک ئیرە بەس شەمو یەکشەموان ھەیە 
گۆتی کارۆ ئێرە بحێشتە بحێشت 
ھەتا چوینەوە سێ چار کیژۆرە لە باوشی مام مۆتکی بون و لەگەری دانیشتبون و ھیچیش لەیەکتری تێ نەدەگەیشتن و خەنی ببون لەخۆشیان 
مام مۆتکیش بە حەرەکە و بە کوردی لۆیان بەناو کەوتبو باسی راوە مامزی لۆ دەکردن لە بارەکایەتی و باسی کوردایەتی لۆیان دەکرد و باسی حەزرەتی یوسفو زولێخا و وەلحاسل مەجلیسیان لێ گەرم کردبو 
کیژوکار لە دنیایەکی و مام مۆتکیش لە دنیای کوردەواری خۆی 😜
وەرگیراوە
به‌روار:  10/08/2020
1056   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   29231086