میا خەلیفە دەڵێ : حیزبوڵڵا ترسنۆک و نەزانن.

میا خەلیفە، ئەستێرەی تەلەڤزیۆن و پۆرنستاری پێشوو لە چەند پۆستێکدا هێرشی تووند دەکاتە سەر حیزبوڵڵا و سەرکردەکانی لوبنان و بە "ترسنۆک و نەزان" ناویاندەبات.

میا خەلیفە بە رەچەڵەک لوبنانییە و لە چەند پۆستێکدا لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لە تەقینەوەکەی بەیرووت کردووە و دەڵێت "هەموو جیهان لە 24 کاژێردا هێندەی هەموو سەرکردە نەزان و ترسنۆکەکانی لوبنان کۆمەکیان کۆکردووەتەوە".

لە پۆستێکی دیکەیدا لە توویتەر دەڵێت "بەیانیی هەموولایەک باش، جگە لە سەرکردە نەزانەکانی بەیرووت کە تاوەکو ئێستا دەستیانلەکارنەکێشاوەتەوە".

لەم چەند رۆژەدا میا خەلیفە ژمارەیەکی زۆر توویتی کەسانی دیکەی بڵاوکردووەتەوە کە رەخنە لە سەرکردەکانی لوبنان دەگرن و هەروەها لە هەندێکیشیاندا چیرۆکی ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە بوونەتە قوربانی.

لە یەکێک لە پۆستەکانی لە ئینستاگرام، ڤیدیۆی تەقینەوەکەی بەیرووتی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "حیزبوڵڵا ئێستا درۆمان لەگەڵ دەکات و دەڵێت، تەقینەوەکە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە بووە".

لە درێژەی قسەکانیدا روودەکاتە حیزبوڵڵا و پێیان دەڵێت "ئێوە هەرگیز چاوتان بە خودا ناکەوێت، چونکە چاوی خودا ئێوە وەکو خۆتان دەبینێت و هەرگیز ئەو سێکسەی ژنێک دەیکات زیانی زیاتر ناگەیەنێت بە خەڵک وەک لە تاوانەکانی ئێوە لە دژی لوبنان".
ڕووداو
به‌روار:  08/08/2020
1192   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1388
کۆی سه‌ردان:   29265053