"چل هەزارپەنابەر کەمتر مافی ڕەگەزنامەی سوید وەردەگرن"
لە نوێترین پێشنیاردا بۆ ڕێککەوتنی پارتەکانی پەرلەمان لە سەر پرسی کۆچ، دەخوازرێ مەرجەکانی پێدانی هاوڵاتینامە بە پەنابەران توندتر بکرێتەوە. پێشنیارەکە لە سەر بنەمای یاسای پێدانی مافی ئیقامەی کاتی دارێژراوە و ئەگەر پەسند بکرێ، تا ساڵی ٢٠٢٣، چل هەزار پەنابەر کەمتر لە ئاستی پێشبینیکراو هاوڵاتینامەیان پێ دەدرێت.
ئەو پێشنیارەبڕیارە لە دوایین کۆبوونەوەی کۆمیتەی پەرلەمانی بۆ پێداچوونەوە بە پرسی یاسا و سیاسەتی کۆچدا، ڕۆژی هەینی تاوتوێ دەکرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 07/08/2020
747 جار خوێندراوهتهوه
|