٧٥ ساڵ بەسەر هێرۆشیما و ناکازاکی تێپەڕى
ڕۆژانی ٦ تا ٩ ى ئابى هەموو ساڵێک ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی هێرۆشیما و ناکازاکییە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان کرا بە بۆمبى ئەتۆمى.

 لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و لە ڕۆژانی  ٦  و ٩ ئاب لە ١٩٤٥ ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژووی جەنگی وڵاتەکەیدا چەکی ئەتۆمی دژی یابان بەکارهێنا و هەردوو شاری هێرۆشیما و ناکازاکی خاپورکرد.

ئامارەکان وادەریدەخەن لە ئەنجامی هێرشەکە  نزیکەی ١٤٠ هەزار کەس کوژران کە  ٣٥٠ هەزاریان لە دانیشتوانی هێرۆشیما و ٤٧ هەزاری دیکەیان لە دانیشتوانی ناکازاکی بوون.

 شایەنی باسە بۆردومانەکە بووە هۆی کۆتایهێنان بەجەنگ پاش ئەوەی ژاپۆن خۆیدا بەدەست هێزەکانی هاوپەیمانان لە ١٤ی ئابی ١٩٤٥.

جێگەی ئاماژەپێدانە ئەوانەی لە بۆردومانەکە رزگاریان بوو پێیاندەوترێت "هیباکوشا"  کە بەدەست چەندین کاریگەری خراپی بۆردومانەکەوە دەناڵێنن لەوانەش ژەهراویبوون بە تیشک و شۆکبونی دەروونی.
ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  07/08/2020
617   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   908
کۆی سه‌ردان:   29263539