بـۆ ئەخەوین؟
توانا عوسمان

دوای چوار ساڵ لەلێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی و دوای سەدان پشکنینی قەرەوێڵەیی.. زانای دەمارناس ماثیۆ واڵکەر، پڕۆفیسۆر لەزانکۆی کالیفۆڕنیا بەکتێبی "بۆ ئەخەوین" وەڵامدەداتەوە.

مرۆڤێکی ئاسایی ئەگەر 80 ساڵ بژی، 25 بۆ 27 ساڵ لەتەمەنی خەوتوە! ئەم ماوە زۆرەش هی ئەوەیە بزانین بۆ ئەخەوین و خەو بۆ گرنگە و لەماوەی خەودا چی ئەکەین!

د.واڵـکەر دەڵێت ئێمە واماندەزانی تەندروستی مرۆڤ سێ کۆڵەکەی هەیە "خواردن، وەرزش، خەو" بەڵام بۆم دەرکەوت کۆڵەکەی سەرەکی خـەوە، خواردن و وەرزش بێ خەو نرخی نیە.
لەم کتێبەیەدا کە پڕفرۆشترین کتێبی ساڵە و نیویۆڕک تایمز بەکتێبێکی زۆر گرنگ وەسفی دەکات، د.واڵـکەر بەشێوەی تێستی پراکتیکی دەمار و مێشک دەریخستوە کە خەو ڕاستەوخۆ کار لەسەر یـادەوەری، میزاج، تەرکیز، داهێنان، کۆنتڕۆڵ، تەندروستی و نەخۆشیەکانی جەستە ئەکات.

خەوی چاکی هەشت کاتژمێری، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەچالاکی سپێڕم و هێلکە ئەکات، سیستەمی مەناعەی لەش ئەپارێزێت و ناهێڵێت قەڵەو ببین.

لەم گەشتە زانستیە گرنگەدا کەلوغزی خەو کەشف دەکات، نوسەر دەگاتە ئەو ڕایەی کەخەو ئەوەندە گرنگە دەبێت جەڕەس بۆ خەو دابنێین، نەک بۆ خەبەربونەوە بەڵکو بۆ چوونە ناو جێگا! چ چ چ چ

لەکۆتایی کتێبەکەیدا، د.واڵکەر دەپرسێت ئێمە بۆ بەخەبەرین!

کەم بنو کەم بژی، زۆر بنو باش بژی.

بەتەمای چیت؟

تێبینی: کتێبەکە لەئەمەزۆن بەئینگلیزی هەیە و بە 20 دۆلارە و نەکراوە بەعەرەبی و کوردی.
به‌روار:  29/07/2020
521   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   209
کۆی سه‌ردان:   29252852