مواسەفاتی پیاوی پیری كوردەوای


* كە لە ماڵ ئەبێ خێرا خێرا سەیری موبەڕیدەكە ئەكات بزانێ ئاوی تیایە

* یان ئەیلولانەی هەیە، یان خانەنشینی زەراعەیە.

* هیچ ئیشی نییە و سەعات شەشی بەیانی لەناو بازاڕە.

* بە زایلۆكایین ئەڵێ دەرمانی تەئخیرەكە.

* لانی كەم جارێك گیراوە

* دەفتەری زەغتی نەبێ هی شەكرەی هەیە.

* پێی ناخۆشە بڵێی ئەپرخێنی.

* یەكێك لە زاواكانی معاون گوبییە.

* هەتا تاقمەكە نەكاتە دەمی جنێوی بۆ نایەت.

* ناوێرێ یەك رۆژ پارەی ئاو و كارەبا دوا بخات.

* حەزی لە چارەی دراوسێ دوكانەكەی نییە.

* شت بە هەرچەندێ بكڕیت ئەڵێ خەڵەتاندوویانیت.

* كە هاتیتە دەرێ گڵۆپی ئاودەستەكە نەكوژێنیتەوە ئەیكات بە رۆژی خۆی.

* قەناعەتی وایە كەس لە شووتی هەڵبژاردندا شان نادات لە شانی.

* رەمەزانان لەگەڵ سێبەری خۆیدا شەڕ ئەكات، كەچی دوایی ئەڵێ ماشەڵڵا مانگێكی خۆش بوو.

* حەتمەن برازایەكی ساختەچی هەیە.

به‌روار:  26/07/2020
681   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   254
کۆی سه‌ردان:   29220920