كورد شێخی نەماوە !
-ماسی لە ئاو و گۆڕان لە حكومەت دەریان بهێنیت دەمرن
- یەكێتی و عەلادین نەوتیان كەمبێت غاز و دووكەڵ ئەكەن و پڵیتەكەیان دەسوتێت
- پارتی بۆری نەوتەكەی توركیا و كونەكەی ئیبراهیم خەلیلی لێ بگریت وەك چلورە هاوین تەنها چیلكەیەكی ئەمینێتەوە
- یەكگرتوو ترسی لە ئەمەریكا نەبیت هێز ڕەوانەی سوماڵ و لیبیا دەكات
- كۆمەڵ و تەریقەتی كەسنەزانی تەنها جیاوازییان ئەوەیە ئەمان مەقەڕ و ئەوان تەكیەیان هەیە
- نەوەی نوێی ئەڵێی تازە زاوایە و بەغداد ماڵی خەسویەتی، دوو شەش لەوێ كەوتووە.
-ڕۆشنبیر و وەك دەخیلە كۆنی لێهاتووە تا پارەی تێنەكەی دەنگی لێوەنایەت
- ڕاگەیاندنی حیزب وەك فیلمی دوابابەتی شەوی لێهاتووە دەبێت لە ژێر بەتانیەوە سەیری بكەیت و كەڵكی ناو خیزانی نەماوە.
- حكومەتی هەرێم وەك شێری ناو قەفەزی لێهاتووە و كازمی كردوویەتی بە عیبرەت و بەغداد پارەی بۆ نەنێرێت ئاشبەتاڵی لێدەكەن
- خودا باشی بكات
د. سەنگەر سەید قادر
بهروار: 26/07/2020
877 جار خوێندراوهتهوه
|