چیرۆکی ڕاستەقینەی شوفێری تەکسی 💯


دەمتوانی بەپارەی حەرام دەیان باڵەخانەو گەڕەک بکڕم
چونکەمن پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بوم..
عەلی وەردی دەڵێ " لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات دەگەڕامەوە بۆ عێراق , کاتێک لە فڕۆکەخانە دابەزیم دەستم لە تەکسیەک لەو تەکسیانەی کە لە فڕۆکەخانە وەستابوون و چاوەڕێی گەشتیاریان دەکرد ڕاگرت .

دووری ماڵمان لە فڕۆکەخانەکەوە سێ چارەک یاخود نێو کاتژمێر دەبوو , بە مەرجێک ئەگەر شەقامەکان زۆر جەنجاڵ نەبوونایە , دوای سەرکەوتنم حەزم کرد گفتوگۆیەک لەگەڵ شۆفێری تەکسەیە بکەم بۆ ئەوەی مانددوویەتی ڕێگاو سەفەری دوورەوڵات لە بیر خۆم ببەمەوە ,

بەڵام کاتێک کەوتمە گفتوگۆکردن لەگەڵی سەرنجم دا شوفێرەکە خاوەنی ڕۆشنبیریەکی زۆر فراوانە , لە شوفێرێکی ئاسایی ناچێت , دەموچاوێکی نوورانی هەیە , کەسێکی بە ویقارو بە هەیبەتە , لە چاوەکانی ئەوەم بەدی کرد زۆر لە ژیانی خۆی ڕازیە , کەسێکی زۆر دڵخۆشە , لە ڕوانینی بۆ داهاتوو زۆر گەشبینە .

ئەوەت لێی دەخوێندوە کە هەرچی خەمی دونیا هەیە ئەم پیاوە نیـەتی .
عەلی وەردی دەڵێ پێم گوت " تۆ کەسێکی زۆر زیرەک و دونیا دیدە دیاری , لە شوفێری ئاسایی ناچیت , پیشەکەت و ڕۆشنبیریەکەت تۆزێک لێک دوورن " .
شوفێرەکە بۆ چەند ساتێک بێ دەنگ بوو , پاشان بە دەستی ئاماژەی بە چەند باڵەخانەو کۆشکێکی گەورەو قەشەنگ لەو ناوچەیە کردو گوتی " ئەگەر حەزم بکردایە ئێستا ئەو هەموو باڵەخانە بەرزانە هی من دەبـوو ..!!!!
بەڵام من هەموو ئەم شتانەم ڕەتکردەوە ...

منیش گوتم " باشە لەبەرچی ... ئایا هیچ کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتوو هەیە شتێکی ئاوا لە دەست خۆی بدات .... !!!!

شوفێرەکە گوتی " من پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بووم لە یەکێک لە وەزارەتە گرنگەکانی ئەم وڵاتە , لە لایەن چەند بەرپرسێکی باڵاوە پارەو سامانێکی بێ شوماریان خستە بەردەمم وەک بەرتیل لەبەرامبەر ئەوەی چەند واژۆیەکیان بۆ بکەم ..." .

بەڵام خاوەنی ئیمان و باوەڕێکی بەهێز بووم , باوەڕەکەم لە حەزو ئارەزووەکانم بە هێزتر بوو , متمانەیەکی پتەوم بە ڕەزاقیەتی خودا هەبوو , لەبەرئەوە بە خۆمم گوت خودای گەورە ئەیەوێ ئیمان و باوەڕەکەم بە پۆستەکەم تاقی بکاتەوە ,

هەمیشە بە خۆمم دەگوت چۆن منداڵەکانم بە ماڵی حەرام گەورە بکەم , ئەگەر ئەو کارە بکەم ئەوا دونیاو قیامەتی خۆم و ئەوانیش وێران دەکەم ... " .
بۆیە دواجار بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە , بۆ ئەوەی دونیاو قیامەتم سەلامەت بێت , بەو پارەیەی هەمبوو لەگەڵ ئەو پارەیەی وەک حەقی پیشەکەم وەرمگرت ئەم تەکسیەم پێ کڕی .

دوای وازهێنانم هاوڕێ و خزم و ناسیاوەکانم بە شێت و بێ عەقڵ ناویان دەبرم , تانەو تەشەریان لێ ئەدام , دەیانگوت چ مرۆڤێکی ژیـر کارێکی ئاوا گەمژانە دەکات , بەڵام من هەر ئارامم گرت و دانم بە خۆمدا گرت , دڵنیا بووم ڕێگە ڕاستەکەم هەڵبژاردووە .

من منداڵەکانم بە پارەی حەڵاڵ گەورە کرد , سوپاس بۆ خودا هەموویان خوێندیان تەواوکردووەو بڕوانامەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە , من و نەوەکانیشم تەندروستیەکی زۆر باشمان هەیە .

بەڵام هاوڕێ و هاوپیشەکانم کە بە پارەی حەرام و بەرتیل و گەندەڵی دەوڵەمند بوون , ئێستا زۆربەیان تووشی نەخۆشی درێژ خایەن و مەترسی دار بوون , وە هەندێك لە منداڵەکانیان ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بوون ..." .

عەلی وەردی دەڵێ کاتێک گەیشتینە جێ , پێش ئەوەی ماڵئاوایی لێ بکەم نێوچەوانیم ماچ کرد ,

پاشان خۆم ناساندو گوتم هەرچەندە من مامۆستای زانکۆم و لەقەبی پڕۆفیسۆریم هەیە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆوە فێری بووم هەرگیز لە هیچ کتێب و دانایەکەوە ئـاوا پێشتر فێر نەبووم ... " .
وەرگیراوە
به‌روار:  24/07/2020
1329   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   300
کۆی سه‌ردان:   29220216