زیندووبوونەوەی ژنێکی هەڵەبجە کە بە کورۆنا مردبوو پاش 20 خولەک

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژنێکى توشبوو بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ٢٠ خولەک دواى راگەیاندنی مردنەکەی زیندووبووەوە.

وریا حەمەکەریم پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەڵەبجە رایگەیاند، لە گوندی خاکوخۆڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ژنێکى توشبوو بە کۆرۆنا ٢٠ خولەک دواى راگەیاندنی مردنەکەی زیندووبووەوە.  

باسی لەوەشکرد، ژنەکە ناوی تەلیعە فایەقە و تەمەنی ٦٣ ساڵە و پێشتر هاوسەرەكەشی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام ئەو چاكبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنەکە ماوەیەک بوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێنرابوو، بە وتەی کەسوکارەکەی، دوای ئەوەی گیانیلەدەستداوە، هەوڵیانداوە تەرمەکەی بگوازنەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شۆڕش، بەڵام زیندووبووەتەوە."
ئێن ئاڕتی 

به‌روار:  15/07/2020
685   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   286
کۆی سه‌ردان:   29253820