بۆ گەشتی کوردستان دەبێت پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمەوە بکرێت
بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سوید بەتایبەتی لە ماوەی پشووی هاوین دا دەخوازن سەردانی کوردستان بکەنەوە. بەڵام بە وتەی بەختیار عەبدوڵڕەحمان، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە سوید، ڕاگەیەنراوە کە داخرانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە بڕیاری حکومەتی عێڕاق تا ٢٢ی مانگی حەوت درێژ دەکرێتەوە. بەختیار عەبدوڵڕەحمان دەڵێ تەنیا ڕێگە بۆ سەفەر کردن بۆ کوردستان ناونووس کردن لە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندی وەرگرتن لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/07/2020
634 جار خوێندراوهتهوه
|