دوو زیندانی سیاسی کورد لەئێران له سێدارە دران
هەنگاو: حوکمی سێدارە دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد لە پێش چاوی بنەماڵەی ١٣ کەس لە کوژراوانی تەقینەوەکەی ١٠ ساڵ پێشی مەهاباد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٤ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا. ئەو دوو بەندکراوە کە لە بەندی ١_٢ ڕاگیرابوون، ڕۆژی ڕابردوو گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەکە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو دوو بەندلراوە لە پێش چاوی بنەماڵەی ١٣ کەس لە کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ١٠ ساڵ پێشی مەهاباد کە لە کاتی نمایشی سەربازی ساڵوەگەری شەڕی ئێران و عێراق ڕووی دابوو، لەسێدارە دراون.


ڕۆژی ڕابردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای ئەوەی کە نیگرانی خۆی بە نیسبەت گواستنەوەی لەناکاوی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییەیە بۆ ژووری تاکەکەسی دەربڕیبوو، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد هەتا گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ئێران و ڕێگری بکەن لە جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە.


هەر لەو ڕاستایەدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە ئەو دوو لاوەی پێشێلکردنی ئاشکرای دادپەروەری و پێشێلکردنی کارەساتبار و قەرەبوونەکراوی مافی ژیان زانیبوو.


لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئێران کردبوو کە حوکمی سێدارەی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە بێ سێ و دوو هەڵوەشێننەوە بواری دادگایی کردنی دادپەروەرانە بە بێ بەکارهێنانی زۆر و دانپێدانانی زۆرەملی بڕەخسێنن.

دیاکۆ ڕەسووڵزادە و کەسیکی دیکە بە ناوی حوسێن عوسمانی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٣ و سابیر شێخ عەبدوڵڵا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ڕەشەمەی ٢٧١٣ (١٤ی مارسی ٢٠١٤) هەتاوی ل لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە حوکمی سێدارە لە پێش چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی ئەنجامی تەقینەوە لە ساڵی ١٣٨٩ و ئەندامەتی لە کۆمەڵە ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپا.


حوکمی سێدارەی حوسەین عوسمانی لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن دیوان باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و پەروەندەی دیاکۆ و سابیر نێردرا بۆ دادگایی شۆرشی ئورمیە، حوسەین عوسمانی مانگی رەزبەر ساڵی ڕابردوو حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

سابیر و دیاکۆ ساڵی ١٣٩٦ بۆ جاری دوهەم و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆکایەتیی قازی چابۆک، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا لە ڕێگەی ئەندامەتی کۆمەڵە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا و بە مەبەستی جێبەجێ کردن نێردراوەتەوە بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی حوکمەکان.

ئەو سێ بەندکراوە سیاسیە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دانپێدانان ئەشکەنجە کراون لە ئاکامدا ناچار کران لە دانپێدانانی تلویزیۆنیدا بەشدار بن.


ئەو دانپێدانانە لە حاڵێکدا بووە کە ڕێکەوتی ٤ی مانگی رەزبەری ساڵ ١٣٨٩ محەمەد پاکوپور فەرماندەی هێزی ویشکانی سپای پاسداران کوژرانی بەڕێوەبەرانی تەقینەوەی مەهابادای ڕاگەیاندووە.
به‌روار:  15/07/2020
168   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دوا زەردەخەنەی سەدام ‼ لە دۆنكیشۆتدا بڕگەیەكی قەشەنگ ھەیە؛ سانشۆ پانزا كە دەبینێت دۆنكیشۆتی ئاغای غەمبارە و كەوتۆتە بەحری پەژارەوە، پێیدەڵێت «سەروەرم، خۆ غەم و خەفەت بۆ ئاژەڵ در درێژه‌ ...
نەتەوە یەکگرتووەکان قەڵاچۆکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال بە کۆمەڵکوژی بە ناوکردووە. زۆربەی سیاسەتوانانی سویدیش دەستەواژەی کۆمەڵکوژی سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال بەکار دەهێنن. ب درێژه‌ ...
رووداو دیجیتاڵ میا خەلیفە، ئەستێرەی تەلەڤزیۆن و پۆرنستاری پێشوو لە چەند پۆستێکدا هێرشی تووند دەکاتە سەر حیزبوڵڵا و سەرکردەکانی لوبنان و بە "ترسنۆک و نەزان" ناویاندەبات. می درێژه‌ ...
لە نوێترین پێشنیاردا بۆ ڕێککەوتنی پارتەکانی پەرلەمان لە سەر پرسی کۆچ، دەخوازرێ مەرجەکانی پێدانی هاوڵاتینامە بە پەنابەران توندتر بکرێتەوە. پێشنیارەکە لە سەر بنەمای یاسای پێدانی مافی درێژه‌ ...
ڕۆژانی ٦ تا ٩ ى ئابى هەموو ساڵێک ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی هێرۆشیما و ناکازاکییە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان کرا بە بۆمبى ئەتۆمى. لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگ درێژه‌ ...
خەندان- پاش 10 رۆژ لە ئازار و ئەشكەنجە، سەرلەنوێ هیوا و ئومێد گەڕایەوە ناو ژیانی زاركا دوای ئەوەی هاوژینەكەی بە چەقۆ لوتی بڕی تەنها بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی لێوەرنەگرتوە. لەكاتێكدا درێژه‌ ...
ماکیافیلی و ماناکانی نیشتیمان 03/08/2020 مەریوان وریا قانع "لەسەردەمی ماکیافیلییەوە، واتە لە سەدەی پازدەھەم و شازدەھەمەوە، نیشتیمان بووەتە یەکێک لە بەھا ئینسانیی و سیاسییە گرنگە درێژه‌ ...
مێژو، بخوێنەوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ {مێژوبۆ مرۆڤ، وەکو خوێ یە بۆ چیشت ... مرۆڤ بێ مێژو ناتەواویە ، چیشت بێ خوێ ، بێ تامە..} ئەمڕۆ لە لوبنان دادگا ل درێژه‌ ...
کوڕە هەر باشیشین😎 * ئەڵمانیەک بهێنە کوردستان و سەعات دووی نیوەڕۆ چوار جار بە ماسیحەیەکەوە بینێرە بۆ جۆزە هەڵدانەوە، جا بزانە شێخ و دەروێشی ئەمێنێت؟! * فەرەنسیەک بهێنە ئێر درێژه‌ ...
ئەم ساختە چیە بناسن ‼ ڕوونکردنەوە لە باوکی محمد چاوشین برادەران و هاوڕێیانی ئەڵمانیا، ئەو نائینسان و نا ڕەسەن و بێویژدانەی لەخوارەوە وێنەکەیم داناوە ناوی (هەندرێن) ە لە ووڵاتی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   160
کۆی سه‌ردان:   20528193