قوربان تەسلیم
قوربان تەسلیم
دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
* خۆزگەم بەو کەسەی کە پێی ئەڵێی ئادەی تۆزێ خۆت ھەڵبڕە بزانین سەربەخۆییەکە لە ژێر قنگی تۆدا نییە.
* عەبدولکەریم قاسم ئەوەندە رقی لە کەلیمەی پاشا بوو، ئێستا بوایە شیروان عەبدوڵڵای ئەکوشت، چونکە پێی ئەڵێن پاشای گۆرانیی کوردی.
* کۆرۆناکەی ئەحۆل کۆڤید دوانزەیە، دکتۆر پێیوتووە بەخێوی بکە تا ئەبێ بە نۆزدە ئینجا کەرەنتینت ئەکەین.
* من تا ئەو سنوورە ئەتوانم رێز لە ئازادی بگرم کە مونا قاوەچی ھێشتا قسەی نەکردووە.
* سەدام شەقی ھەبوو، حکومەتی ھەرێم پاشەکەوت.
* لەدوای دۆغرەمە، سپلیت موھیمترین چەکی ئینسانە دژی گەرما.
* زەمانی وەفایی ئەم ماسکە قۆڕە ھەبوایە نەیئەتوانی یەک دێڕ بەسەر کوڵم و لێودا بڵێ.
* سوبحانەڵڵا کە گوێم لە ناوی جەزا ئەبێ، یەکسەر عارەقی زەحلە و رەسمی ئەحلام وەھبی و گۆرانیی پۆستەو ئیدارەم بیر ئەکەوێتەوە.
* کورد نیت ئەگەر بە منداڵیی سەدجار لێیان نەپرسیبیت دایکت خۆشتر ئەوێ یان باوکت.
* دەرمانی کرم کە ئەچێتە لەشی موعارەزەوە ئەڵێ قوربان تەسلیم.
* ئافرەتێک بکە بە شەریکی ژیانی خۆت کە بتوانی داخی ھەموو دنیای پێ بڕێژیت.
* کە تۆ ئەم ستوونە ئەخوێنیتەوە دە کەس خەریکی سیڤی پڕکردنەوەن بۆ حەرەسیاتی فرۆشگایەک.
بهروار: 14/07/2020
627 جار خوێندراوهتهوه
|