شێخ و دەروێش
هەتا شێخێ‌ لە كوردستان بمێنێ‌
ئومێدی زیندەگانیت پێ‌ نەمێنێ‌
تەریقی قادری و نەقشبەندی
بەبای دا ڕەونەق و ئاهەنگی كوردی
هەموویان بوونە سۆفی و پیرو دەروێش
بە بەرماڵ و بە سبحەو رشتەو ریش
هەموو بێ‌ ئیش و بێ‌ كارو تەوەزەل
ورگ پان و مل ئەستور و سەلك زل
لەوان و ئەرزڕم تا حەدی جافان
تەوەڵابوون لە عەقڵ و عیلم و عیرفان
بەوی شۆلی بەوی عەقڵ و تەمیزی
محەقەق قەومی كورد نایێتە رێزی
بە ڕیشی پان و پرچی پڕ لە ئەسپێ‌
بناغەی ئیشی كوردان چۆن دەچەسپێ‌*
بە كەشكۆڵ و سواڵ و فەقر و زیللەت
محاڵە كاكی خۆم تەشكیلی دەوڵەت
هەموو بێ‌ هۆش و بێ‌ گۆش و نەزانن
ئیدارەی موڵك و میللەت چۆن دەزانن
ئومێدتان قەد نەبێ‌ كورد ببتە دەوڵەت
لە بەدبەختی ئەوێستا بۆتە سێ‌ لەت
ئەوی زانایە ناو جەرگی پەلاسە
ئەوی نادانە نازانی چ باسە
جەنابی شێخ دەڵێ‌ ئاخیر زەمانە
قیامەت ڕادەبێ‌ هەر بەو زوانە
ئیرادەی خوایە ئێوە هەر وەهابن
وەكو هاروت و ماروت بن سەروبن
بەڵێ‌ یا شێخ قیامەت لێمە ڕابوو
بە جەهل و تەمبەڵی خانەن خرابوو
لەبەر قەولی پڕو پوچی ئەمانە
لە دەست كوردان نەما غەیری هەمانە
لەبەر تەزویری وان شێخانی بەد بەخت
گەلی كورد نابنە ساحێب ڕایەت و تەخت
لەبەرچی كاری خەڵكی وا دروستە
ئەگەر هیندۆزە گەر ئاگر پەرستە
ئەگەر لازە ئەگەر ڕۆمە ئەگەر جوو
لە ژێر دەستی ئەم و ئەو پاكی دەرچوو
ئەگەر ڕاستە دەڵێی دنیا خراوە
ئەدی بۆچیتە ئەو ئاو و بەراوە
ئەگەر دنیا خراپە بەو نزیكە
جەنابت بۆ بە دنیا وا خەریكە

مەلای گەورەی کۆیە
به‌روار:  10/07/2020
209   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دوا زەردەخەنەی سەدام ‼ لە دۆنكیشۆتدا بڕگەیەكی قەشەنگ ھەیە؛ سانشۆ پانزا كە دەبینێت دۆنكیشۆتی ئاغای غەمبارە و كەوتۆتە بەحری پەژارەوە، پێیدەڵێت «سەروەرم، خۆ غەم و خەفەت بۆ ئاژەڵ در درێژه‌ ...
نەتەوە یەکگرتووەکان قەڵاچۆکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال بە کۆمەڵکوژی بە ناوکردووە. زۆربەی سیاسەتوانانی سویدیش دەستەواژەی کۆمەڵکوژی سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال بەکار دەهێنن. ب درێژه‌ ...
رووداو دیجیتاڵ میا خەلیفە، ئەستێرەی تەلەڤزیۆن و پۆرنستاری پێشوو لە چەند پۆستێکدا هێرشی تووند دەکاتە سەر حیزبوڵڵا و سەرکردەکانی لوبنان و بە "ترسنۆک و نەزان" ناویاندەبات. می درێژه‌ ...
لە نوێترین پێشنیاردا بۆ ڕێککەوتنی پارتەکانی پەرلەمان لە سەر پرسی کۆچ، دەخوازرێ مەرجەکانی پێدانی هاوڵاتینامە بە پەنابەران توندتر بکرێتەوە. پێشنیارەکە لە سەر بنەمای یاسای پێدانی مافی درێژه‌ ...
ڕۆژانی ٦ تا ٩ ى ئابى هەموو ساڵێک ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی هێرۆشیما و ناکازاکییە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان کرا بە بۆمبى ئەتۆمى. لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگ درێژه‌ ...
خەندان- پاش 10 رۆژ لە ئازار و ئەشكەنجە، سەرلەنوێ هیوا و ئومێد گەڕایەوە ناو ژیانی زاركا دوای ئەوەی هاوژینەكەی بە چەقۆ لوتی بڕی تەنها بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی لێوەرنەگرتوە. لەكاتێكدا درێژه‌ ...
ماکیافیلی و ماناکانی نیشتیمان 03/08/2020 مەریوان وریا قانع "لەسەردەمی ماکیافیلییەوە، واتە لە سەدەی پازدەھەم و شازدەھەمەوە، نیشتیمان بووەتە یەکێک لە بەھا ئینسانیی و سیاسییە گرنگە درێژه‌ ...
مێژو، بخوێنەوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ {مێژوبۆ مرۆڤ، وەکو خوێ یە بۆ چیشت ... مرۆڤ بێ مێژو ناتەواویە ، چیشت بێ خوێ ، بێ تامە..} ئەمڕۆ لە لوبنان دادگا ل درێژه‌ ...
کوڕە هەر باشیشین😎 * ئەڵمانیەک بهێنە کوردستان و سەعات دووی نیوەڕۆ چوار جار بە ماسیحەیەکەوە بینێرە بۆ جۆزە هەڵدانەوە، جا بزانە شێخ و دەروێشی ئەمێنێت؟! * فەرەنسیەک بهێنە ئێر درێژه‌ ...
ئەم ساختە چیە بناسن ‼ ڕوونکردنەوە لە باوکی محمد چاوشین برادەران و هاوڕێیانی ئەڵمانیا، ئەو نائینسان و نا ڕەسەن و بێویژدانەی لەخوارەوە وێنەکەیم داناوە ناوی (هەندرێن) ە لە ووڵاتی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   208
کۆی سه‌ردان:   20528660