کوردایەتی
من دوو برای زۆڵم هەنە
کە دوژمن دایکمی ئەتک کرد
لە ڕەحمیدا وەها ڕسکان؛
سووک و سەخیف و سەرسەری
لە دەمی چاڵدیرانەوە
کەواسووری بەرلەشکری ئەم و ئەون
ڕم و تەنافی بێگانەن لەسەر ملم
گەوادییان لێ کردوومەتە سەروەری

من دوو برای زۆڵم هەنە
دەمێ ساڵە
هەر نەوەیەک دەخەنەوە
داشۆراوە لە شەرەف و مەردایەتی
بۆ بەدبەختی و چارەڕەشیم
دوا وەچەی باوەحیزانە
ناونراوە "کوردایەتی"

_______
شێخە ڕەسوڵ
به‌روار:  03/07/2020
859   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   426
کۆی سه‌ردان:   29233276