شوفێرێکی لۆری بەهۆی قەرزەوە خۆی سووتاند و گیانی لە دەستدا
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك لە باخی گشتیی سلێمانی بەنزینی بە خۆیدا کردووە و خۆی سوتاندووە و دواتریش گیانیلەدەستدا.

گۆران لوقمان، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان هاوڵاتییەکە لە پاش بانگی مەغریب خۆی سوتاندووە و کەسانێکیش کە لەو دەوروبەرەدابوون نەیانتوانیوە هاوکاریی بکەن."

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو هاوڵاتیە لەدایکبووی ١٩٦٥ە و ناوی (ڕ . ع)، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و ١٠٠% جەستەی سوتاوە".

باسی لەوەشکرد، بەرپرسانی یەکەی سوتاویی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی رایانگەیاندووە، کە بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە، هاوڵاتییەکە گیانیلەدەستداوە.
به‌روار:  30/06/2020
750   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   428
کۆی سه‌ردان:   29233393