ئاگاداری بۆ کوردی لەندەن


پەنابەرێكی کورد بەناوی ' مەمۆ سەرۆك " لە شاری ئیپسویچەوە هاتۆتە لەندەن و باری دەرونی زۆر ناجێگیرە، پاش ئەوەی رۆژی پێنج شەمە فیدراسیۆن لە ڕێگای پۆلیسەوە گەیاندیە نەخۆشخانەی (St Thomas Hospital ) بۆ چارەسەر، دۆێنی هەینی ٢٦ /٦ فیدراسیۆن بەمەبەستی لێ پرسینەوە لەگەل نەخۆشخانەدا گفتوگۆی تەلەفونی کرد وئاگادارکرایەوە کە لە خەستەخانە دەرچووەولە کاتژمیر ١٠ بەیانی وە هیچ هەواڵێکی نیە ولەگەڵ ئەوەی کە تەلەفونیشی بۆ دابینکراوە، بەلام بەداخەوە ژمارەکەی داخراوە، کەسوکاری زۆر نیگەرانی هەواڵین لە کوردستانەوە.

 هەر بۆیە فیدراسیۆن داوا لە کوردانی دانیشتووی لەندەن دەکات لە هەر جێگایەك ئەم پەنابەرە کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، بینرا تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.

دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفونە ئاگادارمان بکەنەوە.

٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦

لەهاوکاریتان ئەوپەری سوپاس گوزار دەبین .

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا

٢٧/٠٦/٢٠٢٠
به‌روار:  28/06/2020
1637   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   675
کۆی سه‌ردان:   29257455