نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر گرتەیەکی سێکسی شۆک بوون

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کە لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی دیمەنێکی سێکسی لەناو یەکێک لە ئوتومبێلەکانی تایبەت بە رێکخراوەکە، توشی شۆک بوون. دەشڵێت، "خەریکی لێکۆڵینەوەین و نزیکین لە ناسینەوەی کەسەکان."

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی سێکسی لەناو یەکێک لە ئوتومبێلەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل، ستیفانی دویاریک، وتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، "ئەوە کارێکی قێزەونە و خەریکی بەدواداچوونین."

وتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، "ئەوە دژی هەموو ئەو پرەنسیپانەیە کە ئێمە لە پێناویاندا کاردەکەین و رێگە بە کاری لەو جۆرە نادەین."

دەشڵێت، "شوێنی ڤیدیۆکەمان بۆ ئاشکرا بووە کە ئیسرائیلە و لێکۆڵینەوەکانیشمان بە خێرایی ئەنجامدەدەین و نزیکین لەوەی بگەینە ئەنجام."

باسی لەوەشکردووە، کە ئەگەر دەرکەوێت ئەو کرداری سێکسە لە رێگەی پارەدانەوە بووبێت، ئەوا سزاکەی زیاترە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە پەیڕەوی ناوخۆی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، کە ئەنجامدانی کرداری سێکس لەنێوان ئەندامانی رێکخراوەکە سزای قورسی لەسەرە و بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوون نایانگرێتەوە.
نالیا
به‌روار:  27/06/2020
678   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   643
کۆی سه‌ردان:   29249754