جنێودان بە سەلاحەدینی ئەیوبی عادەتە !
جنێودان بەسەلاحەدینی ئەیووبی عادەتە ؟

جنیو دان بەسەلاحەدینی ئەیوبی، بوە بەعادەت ..کەسێک نیە جارێک بابەتی خودی سەلاحەدین ورد کاتەوە ..

لەوەلامی پۆستێکی کاک ڕێبازدا کە زەمە عادەتیەکەی سەلاحەدینی ئەیوبی کرد بو ئەم وەڵامەم بەکۆمێنت بۆ نوسی پێم باش بو بەبێ دەسکاری بیکەم بەپۆستێک لای خۆم ..
*******************************
تورک چوارسەد سواری ئۆغۆسی بون دەوڵەتی عوسمانیان دامەزراند لە سەر بنخانی سەلجوقیەکانەوە کە بەهەموی دەکاتە ٩٠٠ساڵێک ..

فارس توانی لە ڕێگەی مەزهەبگەراییەوە پاش دوسەساڵێک لە ڕوخانی ئیمپراتۆریەتی ساسانی جارێکی تر لە ڕێ میرنشینی تاهیری سامانیەکەناەوە زمان وکلتورو مێژوی لەناو چوی ساسانی یەکان زیندو بکەنەوە ، دوای پەیدابونی عوسمانیش بەزهەبگۆڕی دەوڵەتێکی هەناو فارسی سەفەوی دابمەزرێنن کە خۆدی سەفەویەکان تورک بون ..
بەڵام سەلاحەدین پێش تورک و فارس ئیمپراتۆریەتی دروست کرد و بۆ ئەیوبیەکانی کە خودی کورد بون ، بەڵام مرۆڤی کورد بە لای گەڵی ژنە لاتێک و دوسی سەر بزن ومانگایەک وبستێ ئەرزەوە هەڵتوتا و لە جێی خۆی مایەوە، نەیخواست ونەیتوانی وەکو تورکە کان دوای سوارەکانی عوسمان ئالرتوغرولی خۆیان بکەون ، یان وەکو فارس سود لە مەزهەبگەراییەک ببین بۆ تاک کردنەوەی خۆیان لەناو هەژمونی ئاینە عەرەبیەکەدا ..

، بائەوەش بلێێن خۆی کورد لەو کاتەش داهیچیان نەبو تا زیندوی بکەنەوە نەدەوڵەت و نەدەسەڵات و نەئاینێک ، دو ئاینزای جیاجیا وەکو ئێزدی و یارسانیان هەبو هیچیان لێ زیاد نەکردو بگرە خۆشیان چەپەک و قەڵاجۆیان دەکردن ..
چونکە زەردەشتی ئەوکاتەو ئێستاش وەکو عەقیدەیەکی تیکشکاو بەزیو بو لەبەردەم دینە عەرەبیەکەدا ودەمێک بوبوە دینی دەسەلاتی سەردەستی فارسی ، سۆزی کوردو فارسی لەسەر نەمابو .

نەتەوە خوازی ئێستای کوردیش سەردەمێکی زۆر دوری نیەو لە دوای بوژانەوەی نەتەوایەتی تورکی و عەرەبی یەکانی سەدەی نۆزدەوە بەچاولێکەری لە نەتەوە پەرستی تورکی وعەرەبی و بەلاسایی کردنەو فێر بون لە نمایندەو سەردەستەکانی ئەوانەوە ڕۆشنبیرو منەوەرەکانی خۆیان خاپاندووە ..

تەنها پیرەمێردی شاعیر نەبێت بەپەلە هەندێک ترادیشونی نەورۆزو سیمبۆلی لە شانامەی فیردەوسی قەرز کردوە کە کاوەی روخێنەری ئاستیاگی سەر بەژورد بوە بۆ شازادەیەکی تڕۆکراوی فارسی کە دایکی لەترسا شاردوبویەکی لە جیایەک و بەشیری مانگا لاتەیەک بەخیوی دەکردبە تەداروکی گەورە لەویوە هینایەنە سەر تەختی شاهانەی ئاستیاگ ، ئەوە حیکایەتی کاوەی ڕەمزە و دەبیت لەئێستاش دا بە نەبونی بەدیڵ هەر ئەو رەمزە بپیرۆزێنین ، سڵاو لە گیانی پیرەمێرد هەنێک دەورو بازاڕوترادیشونی لەو مەئسەرەو قارەمانێ تیەوە دروست کرد بە هپی دنیادیدەی خۆی و بەچاولێکە ری لە بوژاندنەوەی نەتەوە چێتی تورکی لە ئەستانە و ئەستەنبوڵ ... بەدوای پێرەمێردا هەندیك خەڵکی کورد بەتایبەت تەمەن گەنج دور کەوتنەوە لە خەونی حاجێتی و قسن پەرستی و ڕۆحی خۆ بەقوربان کردنی پیروپێغەمبەران و ئەولیاو ئەسحابەو پیاو چاکانەوە هەندێک لادان و گۆڕان پەیدا بو بەدیوی نیشتمانی و نەتەو پەرستی مستەوریدەکە نوی یەکە دا ..

ئینجا بیهێنە بەرزەین و خەیاڵی خۆت ، سەلاحەدینێک ١٠٠٠ساڵ لەمەو پێش چی بکات لەوە زیاتر ی کە کردی ، بەتایبەت سودی لەو سەحوە ڕۆژهەڵاتیە وەرگرت لە دژی زوڵم زۆری خاچپەرستەکان ، ئەو دەسەڵات نفوزەی لە تکریت و موسڵ و شامەوە لەئەتابەگی و زەنگیە تورکەکانەوە بەدەستی هێنابو توانی خۆی فراوانی بکات لە سەردارە زەنکی و ئەتابەگیەکانی تێپەڕێنیت ، کەزوربەی سەربازەکانی لەوان بون یان عەرەب بون تەنها هەندێک بازنەی نزیکی خۆی نەبێت خزم وئامۆزا کوردە باوەڕ پێکراوەکانی بون ، بەجۆرێک مێژو نوسەکەی سەلاحەدین (قازی فازیڵ) دەیگێڕیتەوە و دەنوسیت : سەلاحەدینی لەگەڵ دارودەستەکەی بەزمانێک قسەی دەکرد کەس لێ یان تێ نەدەگەیشت..
ئیترلەوە بتررازێت سەلاحەدین چی کورد بونێکی تر بکات..
خۆ هەتا ئێستاش کورد توانی لەوە باشتر خەبەری بێتەوە ، تا ئەوێک ١٠٠٠ ساڵ پیش تر بتوانێت توندتر خەبەریان بکاتەوە ...

لەڕاستی دا سەلاحەدین کراوە بەتەنافێک کورد پەڕۆی پیسی هیچ لەبارانەبویی و کەم دەربەسی خۆی پیاهەڵدەخات

یان وەکی تر پەرؤی بێ نوێژی و زەلیلی ئەم سەرکردە بەزیو پاشکۆیانەی خۆی پیا هەڵدەخات ..
سەلاحەدین خۆی بەتەنها شت بووە بەڵام کورد دوای مێدیاو کەیخوسرەوە هیچ نەبوە بەم دارو دەستەی تائێستایشی هیچی لێ پەیدا نابێت ..

هەمیشە بەدەوری هەمان بازنەی بەتاڵی دوای میدیاو کەیخوسرەودا دەسوڕێتەوە ، تاگێزترو سەرگەردان تر دەبێت ..
باشترین نمونەی کورد ئەوم حاڵەی ئێسیتایە کە هەرچی نەتەوەی دونیایە کەتوێژو چینە پێشەنگو بوێر و تازەگەرەکەی دەکاتە پێشنگ و ڕیکسخستن موبیلیزە لەو چینە لێ هاتو بەتوانایەدا دەکات و بۆ تێپەراندن لە بەرەی بەزیو ترسەنۆک و قەتیس ماو ..
تەنها کورد نەبێت کە چین توێژە دواکەوتو ترسەنۆک و بەزیوە پاشڤەرۆکان دەکاتە پێشەنگ و ڕیکخستن و مۆبیلیزەکاری لەناو ئەو دەستە فڕیدراوکەناکەتوەی مێژودادەکات.

(هەوەک ئێستاکەی هەرێمی باشور
پارتێکی خێڵەکی چارەنوسی نەتەوە دیاری دەکات ..)

حەمەسەعی باپیر
27-6-2020
ستۆکهۆڵم ..
به‌روار:  27/06/2020
1378   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   674
کۆی سه‌ردان:   29262010