بڵێ قیر ‼
*رۆژێکم پێ بڵێ رۆژی جیھانیی شتێک نەبێ

*تەلەفزیۆنێکی کوردیم بۆ بدۆزەرەوە ڕاپۆرتێکی نەکردبێ لەسەر حەمامی سورەت

*کوردێک ھەبێ رەئی خۆی لەسەر کۆرۆنا نەدابێ

*رۆژێک ڤیدیۆی یەک بستەکەی ھێمن ھەورامییت بۆ نەیەت

*مەسئولێک جنسییە و ئیقامەی وڵاتێکی تری نەبێ

*ساحێب موەلیدەیەک لە ئەمپێڕدا فێڵ نەکات

*لەسەیتەرەکەی سیتەک یەک جار سندوقی سەیارەکەیان پێ کردبیتەوە

*لە رێی دەربەندیخان تانکەرێک مەجال بدات پێشی بکەویت

*یەک سەرکردەی خۆمان بەقەدەر ھیچ مستەفا کازمییەک موھیم بێ بۆ کورد

*بریارێکی حکومەت چوار کەس لێی ڕازی بێ

*شرۆڤەکاری کورد تەحلیلێکی ڕاست دەرچووبێ

*مقاوەلاتێک لە ڕاھی خوا دەرچوبێ
د. شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  27/06/2020
513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   169
کۆی سه‌ردان:   29227146