فڕۆکەیەکی تورک 3 ژنی لە کۆبانێ شەهید کرد
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بە چەکی (سیها) باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ-ی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە سێ ژن شەهید بوون، کە یەکێکیان ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرە ستارە.
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، گوندی هلنج-ی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردوومان کرد.
لە هێرشەکەدا سێ ژن شەهید بوون، بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە شەهیدەکان، زەهرا بەرکەل-ە ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرە ستار لە هەرێمی فورات، یەکێکی دیکەشیان ناوی فاتمە وەیسییە، خاوەنی ئەو ماڵەی کە فڕۆکەکە بۆردوومانی کردووە، ناسنامەی سێیەم ژن ئاشکرا نەبووە.
ڕۆژنیوز
بهروار: 23/06/2020
497 جار خوێندراوهتهوه
|