مالمۆکورد یەکەم پەیجی کوردی بووە کە چارەکە ملیارێک بینەری هەبووە
نۆ ساڵ پێش ئێستا و لە 2011.6.21 ماڵپەڕی مالمۆکورد یەکەم پەخشی لە نێتدا بڵاو کردەوە ،دواتر لە یوتوب و ڤیمیۆ و فەیسبووک و توویتەر و ئینستگرام و تیک تۆک .
پەیجی مالمۆکورد لە فەیس بووک سێ چار داخراوە و دوا جار ژمارەی لایکەکانی گەیشتە نیو ملیۆن و دوو ڤیدیۆیی ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد ، بەوەی 250 ملیۆن کەس زیاتر سەیری کرد و دوو ملیۆن جاریش شەیری دوو ڤیدیۆی کرا و نیو ملیۆن لایک و 75 هەزار کۆمێنت کرا.
کە تائێستا یەکەم پەیجی کوردییە ئەو ژمارەیەی تۆمار کردبێت.
چەندین کۆنتۆی لە یوتوب و ڤیمیۆ داخراوە کە بە ملیۆنان جار سەیر کراوە.
لە نۆیەمین ساڵەی یادی ماڵپەڕەکەمان ، زۆر سوپاسی هەموو ئەو ئەدمین و هاوکار و تەکنیکارانە دەکەین کە هاوکاری مالمۆکوردیان کردووە و ماندوونەبن و هەربژین.
سەرەڕای کۆسپ و سزادان و داخستن مالمۆکورد بەردەوامە .
ڕێز وخۆشەویستیمان بۆ هەموان .
ماڵپەڕی مالمۆکورد
2020.6.20
بهروار: 20/06/2020
790 جار خوێندراوهتهوه
|