چیڕۆکی حەپەی سەگ و گوورگەکان
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن :
جارێک گورگ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گوندێک که به‌شێک له دانیشوانی مه‌ڕ دارن .
زۆربه‌ی مه‌ڕ داره‌کان سه‌گی باشیان هه‌یه .
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی ڕه‌وه گورگه‌کان ڕابگیرێ، سه‌گی گوندەکە هه‌ر هه‌موو ده‌ست به حه‌په و حه‌پ ده‌که‌ن به دوو گورگه‌کان ده‌که‌ون.
ماوه‌یه‌ک سه‌گه‌کان به دوو گورگه‌کان ده‌که‌ون و ماندوو ده‌بن تا ده‌که‌ون .
ئیتر که گورگه‌کان ده‌یانه‌وێ بگڕێنه‌وه گوند ، دووباره سه‌گێک لێیان قیت ده‌بێته‌وه ماوەیەکی زۆر دوای گورگه‌کان ده‌که‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بێ.
ئیتر له ڕێگا گورگه‌کان ماندوو ده‌بن و یه‌کێک له گورگه‌کان ڕوو له سه‌گه‌که ده‌کات و ده‌ڵێ:
تۆ سه‌گی مه‌ڕ داره‌کانی
سه‌گه‌که ده‌ڵێ نه‌خێر
دیسان گورگه ده‌ڵێ سه‌گی موختاری گوندی
سه‌گه‌که دیسان ده‌ڵێ نه‌خێر
ئه‌وجاره‌ش گورگه ده‌ڵێ مادام سه‌گی ماڵی شێخی
سه‌گه‌که ئه‌و جاره‌ش ده‌ڵێ نه‌خێر
گورگ بێ ده‌نگ ده‌بێ و ده‌ڵێ شێتت کردم به‌س پێم بڵێ تۆ سه‌گی کێیی؟
سه‌گ ده‌ڵێ:
سه‌گی یه‌ک له پیاوه لێ قه‌وماوه‌کانی گوندم
گورگ ده‌ڵێ :
باشه ئه‌و پیاوه لێ قه‌وماوه‌ش مه‌ڕداره مه‌ڕی هه‌یه ؟
سه‌گ ده‌ڵێ نەوەڵڵا بزنێکیشی نییە.
گورگ ده‌ڵێ:
که مه‌ڕ داره‌کان به‌رخێک یا مه‌ڕێک سه‌ر ده‌بڕن پارچه گۆشتێک یا ئێسکێکت ده‌دەنێ؟!
سه‌گ ده‌ڵێ:
نەوەڵا هەر نایەڵن بۆنیش بکه‌م .
گورگ توڕه ده‌بێ و ڕوو له سه‌گه‌که ده‌کا و ده‌ڵێ:
هه‌ی سه‌گی کوڕی سه‌گ ، مادام خاوه‌نه‌که‌ت مه‌ڕ دار نیه و هیچت له شوانه‌کان ده‌ست ناکه‌وێ و پارچه گۆشتێکت نادەنێ، بۆچی به حه‌په حه‌پ دوامان کەوتوویت؟
وەرگیراوە
به‌روار: 18/06/2020
772 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|