پۆستی قۆڕ 😛
خەڵک هەیە سڕ و نهێنی نەماوە
هەمووی لە فەیسبوک پۆست کردوە 😒

1 ــ بۆچی خەڵک بزانن ژنت کێیە کچی کێیە کەی هێناوتە جوانە یا ناشرینە. ئاخر کێشەی کۆمەڵایەتی کە توشت بوو مەڵێ قەدەری خوایە، ژن ژنی خۆتە خوا لێکتان نەکات

2 ــ دەچیت بۆ سەفەر سەفرە کردن چەند کەباب دەخۆی ماسی دەخۆی چایەک دەخۆی پێویست ناکات خەڵک مشەوەش کەی بە لایک و کۆمێنت بڵێن عافێتت بێت ، خەڵک هەیە نانی نیە سەیارەی نییە موچەی خڕاپە وەک تۆی پێناکرێ تۆ بە چ ویژدانێەکەوە خواردن پۆست دەکەی،

3 ــ هەر کەسێک دێت بۆ لات بۆ میوانی چرک وێنە دەگرێت کاتێکە زانی وا لەفەیسبوک بڵاو کراوەتەوە، خۆم لە ماڵ فڵان ئێ کاکە خۆ فڵان کەس کەشتی تایتانیکی دروست نەکردوە ئەو پۆستەی بۆ چییە، پەیوەندیەکی خزمایەتی و کۆمەڵایەتیە دەچیت بۆ پۆستی دەکەی بەڵکو خاوەن ماڵ پێی خۆش نییە.

4 ــ برای بەڕێزم نێرگەلە دەکێشی بۆخۆت بیکێشە لە لایڤ مەیکێشە یان وێنە بە نێرگەلە کاکە لەم سروشتە جوانەی کوردستان هەموو شتێک لە نێرگەلە جوانترە وێنەی لەگەڵ بگریت.

5 ــ یان کەسێک دەمرێت هەرچی بە هەویرە خوێ بیناسێ پۆستی دەکات سەد کەس پۆستی دەکات کەزانیت چەند کەسێک پۆستیان کرد تۆ مەیکە جار هەبوە پیرێژنێک دەمرێت دەبیت لە پەنجا پۆست دەبێت بنوسی خوای لێی خۆش بێت، کاکە کە کاتێک نەخۆش بوو یان پیر بوو ساڵێک جارێک سەرت لێی نەداوە ئەوە کەمرد بۆ پۆستت کرد زیادەیە، مردو ئیشی بە پۆست نیە کەزیندو بوو پێویستی بە سەردانی و هەوکاری تۆ هەبوو نەتکرد.

6 ــ لەهەمووی بێماناتر وێنەی مناڵێکی ساوا، سڵاوی هەیە بۆتان کاکە دەبێتە شڵپە شڵپی کۆمێنت ئێ کاکە ئەو مناڵە نازانێ قسەبکات جارێ حەفازەی بەقنەوەیە سڵاوی چی ههههه

7ــ یان وێنەیەک دەگرێت هەناری باغەکەم یان پرتەقاڵی باغەکەم کاکە کیلۆی هەنار وپرتەقاڵ بە1000دینارە پێویست ناکات واگەورەی کەی لێمان وادەزانی کەس پرتەقاڵی نەدەیوە ههه.

8 ــ خەڵک هەیە لەفەیس هەندە گەرمە لە کۆمێنت لەگەڵم وتومە لەوانەیە لە بازاڕ یەک ببینین لەخۆشەویستیان یەکتری بەر گەزەبدەین والله گەیشتووە پێم سڵاوێکیشی نەکردوە ئێ کاکە من هەر ئەوکەسەی خاوەن فەیسەکەم ههه،لەفەیس بەس خۆمان دەخەڵەتێنین هیچی تر .

9.زۆر شتی تری بێ ماناش هەیە
10- 5 کۆمێنت بنوسە فلیمی فلان کەست بۆ ئەنێرم بابە دانیشە بەدەردی خۆتەوە دوای فلیمی و نهێنی کەس مەکەوە تۆش لەژێر پەردەوە نهێنیت هەیە کزە بایەک لێت بدات نهێنیت دەر ئەکەوێ...
وەرگیراوە.
دە ئێوەش کۆمێنتێک بکە لەسەر پۆستی قۆڕ 😜
به‌روار:  17/06/2020
951   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   939
کۆی سه‌ردان:   29264288