هەپەگە وەڵامی هێرشی تورکیا دەدەینەوە

هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هەفتانین بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی گەڕێکی داگیرکاریی لە ڕێگەی وشکاییەوە دەستپێکردووە، هەر ناوێکی هەیە باببێت، بەشیوەیەکی کاریگەر و توند وەڵامێکی مێژوویی دەدەینەوە.

دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەفتانین'ی دەڤەری بادینان، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک لە ٢٣ی مانگی هەشتی ٢٠١٩ـەوە لە هەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکارییان دەستپێکرد بوو بەردەوامیان پێدابوو، تا دوێنێ ١٦ی مانگ و درەنگانی شەو بە شێوازێکی دیکە بەردەوامییان پێدا، ئەویش بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هێلیکۆپتەرەکانیان لە ئاسمانەوە، هێرشی زەمینی داگیرکارییان دەستپێکرد.

هەپەگە ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە بەردەوامیدان بە داگیرکارییەکانی شوێنە ستراتیژییەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سنوورەکە کۆنترۆڵ بکات و حسابی ئەوە دەکەن، کە باشوری کوردستان بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە، چونکە ئامانجیان داگیرکردنی کوردستانە، بەڵام لەبەرامبەردا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکان بوون و دەبنەوە، هەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە تا باکوری کوردستان ڕۆژانە گورزی کوشندەیان لێدەدرێت، ناوی ئەم ئۆپەراسیۆنە زەمینییە چی دەبێت باببێت، بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی دەدرێتەوە، گورزێکی لێدەدرێت مێژوویی بێت.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٥ و ١٧ی مانگدا، سنووری گارە و مەتینایان بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ زیانێک بە گەریلاکان نەگەیشتووە.

لە کۆتاییدا هەپەگە ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنێکی دەوڵەتی تورک کردووە و ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورک ٣٠ی مانگی ڕابردوو لە سنووری دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە و تا ٧ی ئەم مانگە بەردەوام بووە، "لە ئەنجامدا شەڕی سەخت لە نێوان گەریلاکانمان و سوپای داگیرکەر دروستبوو، لە ئەنجامیدا سەربازێکی زۆری دووژمن کوژراون، لەم شەڕەدا هەڤاڵانمان 'ئاگر، ڕێناس، دەلیل، مونزور، گوڵان و ژیاندا' کە هەشت ڕۆژ بەرخۆدانیان بەشێوەی فیدایی لە دژی دوژمن ئەنجامدا شەهیدبوون.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  17/06/2020
1022   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   703
کۆی سه‌ردان:   29250533