مژدەی چارەسەری کۆرۆنا
د. دانا حەمەعەزیز- بەریتانیا
ئەمڕۆ دەرمانی( Dexamethasone )وەك چارەسەری بەرکەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بریتانیا ڕاگەیەندرا.
دەرمانی( Dexamethasone) لە کڵاسی هۆرمۆنی ستیرۆیدەو لە گلاندی (adrenal cortex)ی سەر بڕبڕەی پشت بەرهەم ئەهنرێ.
هەردوو پرۆفێسەر (مارتن لاندرەی)و (پیتەر هۆبی) کە سەرکردایەتی تیمی لیکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەکەن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، (Dexamethasone) یان وەك چارەسەرێکی گرنگ بۆ بەرکەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.
زاناکانی بریتانیا ڕایانگەیاند بڕێکی نزم لە چارەسەری ستێرۆید، ڕێگەیەکی گرنگە بۆ جەنگین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و، بەڕێژەی لە ٣٣% ئەو بەرکەوتوانە لە مردن ڕزگار ئەکا کە لەڕێگەی دەزگای میکانیکی (ventilator)وە هەناسە ئەدەن، هەروەها بەڕێژەی لە ٢٠% ژیانی ئەوکەسانە ڕزگار ئەکا کە لەڕیگەی ئۆکسجینی دەستکردەوە هەناسە ئەدەن .
زاناکان ڕایانگەیاند چارەسەکە زۆر هەرزانە و تەنها پینچ پاوەندی بریتانی تێئەچێ و بەئاسانی لە وڵاتە هەژارەکاندا بەردەستە.
درەو میدیا
بهروار: 16/06/2020
439 جار خوێندراوهتهوه
|