ئیمشەو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی کەمپی مەخموور و شەنگال دەکەن
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، کەمێک پێش ئێستا هەر یەکە لە كامپی مەخمور، هەرێمی شەنگال و چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بوردوومان کردوە و تا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکان دیار نین.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورك، کەمێک پێش ئێستا هەر یەکە لە كامپی مەخمور، هەرێمی شەنگال و چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بوردوومان کردوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە بەدەستمان گەیشتوون، بوردوومانەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو دەستی پێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە.

بۆردوومانەکە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال و قەندیل و دەڤەری برادۆستی گرتووەتەوە، هێشتا زیانە گیانی و ماددیەکانی دیار نیین.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  15/06/2020
444   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   29226931