داوا دەکرێ سوید بە فەرمی داوای لێبوردن لە کورد بکات
لە دوێنێوە کە ڕاگەیندراوە دۆسیەی کوشتنی سەرۆکوەزیری پێشووی سوید ئولۆف پالمێ دادەخرێت. چەند ڕێکخراوی کوردی داوا دەکەن حکوومەتی سوید بەفەرمی داوای لێبوردن لە کوردەکان بکات. بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی هەشتاکاندا گوومان لە چەندین کورد دەکرا.
لەم ڕاپۆرتەدا گوێتان لە گوتووبێژێک دەبێت لەگەڵ ئەحمەد کاراموس سەرۆکی کەنەکە، کەیا ئیزۆڵ بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان و هەروەها ئازاد ئەسلان کە یەکێک لە گومانلێکراوەکان بوو.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە  بگرە

https://sverigesradio.se/artikel/7493731
به‌روار:  12/06/2020
488   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   773
کۆی سه‌ردان:   29260791