یەکەمجار کە فالودەم خوارد
برادەرێك گێڕایەوە گوتی...
ئەوە یەکەم جارم بوو فالودە بخۆم😂😂

چووم بۆ سلێمانی برادەرێکم دیت، وتم برسیمە با نانێ بخۆین, وتی توشەرەف با فالودەیەک بخۆین.😂
منیش خۆم تێک نەدا ئەها یەعنی ئەزانم فاڵودە چیە 😂😂
چوینە شیرینی ساردەمەنیەکەوە لە شانسی من هەردوو دوکانەکانی دراوسێی لەفە فرۆش بوون منیش وام زانی هەر هی نان خواردنە😓
وەڵا ئەو برادەرە وتی دوو فالوودەمان دەوێ برا , منیش نەم دەزانی فالودە چییە جوتەیەکم هاوێشت وتم برا با پیازی تیا نەبێ 😂،
سەیرێکی کردم کابرا و بزەیەک گرتی وتی قسەشت خۆشە 😒
وتم بۆ برااا وتی فەرموو دانیشن 😾
وەڵا دانیشتین و کابرا هێنای، وتم حەمەکوا نان! 😂
حەمە وتی گەواو حەیاو شەرەفت بردم ئەمە هەر دۆدرمەی حیزە ناویان ناوە فاڵودە.
وەڵا لەخەفەتا و لەبرسیەتیا و کەوتمە دۆدرمە و شعری خواردن.
به‌روار:  11/06/2020
986   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   509
کۆی سه‌ردان:   29233614