پەکەکە (ئۆلۆف پاڵمێ) ی تیرۆر کردووە ؟


لە شەوێکی 1986.2.28 سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی سوید ( ئولۆف پاڵمێ) ، کاتێ لەگەڵ هاوسەرەکەی و بێ پاسەوان لە سینەما دەهاتنەوە ، تیرۆر کرا.
ئەودەم ( پارتی کرێکارانی کوردستان ) تۆمەتبار کرا ، و دەزگای میتی دەوڵەتی تورک بە بەرنامە دەیوویست ، ئەم گریمانەیه بکات بە فاکت.
تا بتوانێت مۆری تیڕۆریستی لە خەباتی باکووری کوردستان بدات.
بۆ ئەمەش کوردێکی مالمۆ ( ) کە خەڵکی باکوورە خرایە زیندانەوە.
ئیمڕۆ و پاش 34 ساڵ داواکاری گشتی بە فەرمی بکوژی ئۆۆف پاڵمێی ناساند کە ناوی "ستیگ ئێنگستروێم" و ئەمەش وێنەکەیەتی.
ئیمڕۆش ناسری سینا لەسەر ڕووداوەکە ئەم بابەتەی خوارەوەی بڵاوکردۆتەوە:

هەر ئێستا لە کۆنفرانسی چەپەمەنیی داواکاری گشتی و توێژەری پەروەندەکە:

بکوژی ئۆلۆف پالمێ سەرۆکوەزیری پێشووتری سوید، کەسێک بە ناوی "ستیگ ئێنگستروێم" بووە کە بیست ساڵ لەوە پێش مردووە. ناوبراو، گرافیست و کارمەندی بەشی ریکلامی شیرکەتی گەورەی سکاندیا بوو و هەر ئەو کاتیش هەر لە شوێنی تاوانەکە بینرا و لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و شکیشی لە سەر بوو بەڵام بەڵگەی لە سەر ساغ نەبۆوە. ناوبرا خۆی بە یەکەم شاهیدی ڕووداوەکە ناساند کە شوێنی کارەکەی، لە نزیک ئەو سینەمایە بووە کە پالمێ پاش هاتنە دەر، لەوێ کوژرا.

بکوژ پاش ڕووداوەکە بە شێوەیەکی یەکجار بەربڵاو خۆی خستە ناو میدیاوە تا دواتر کە لە لایەن شاهیدانەوە ناسراوە، بڵێ لە میدیادا زۆر بینراوم. هاوکاتیش هەوڵی دا کەسێکی تری ٢٠ و چەند سالەی نەناس بە گومانلێکراو بناسێنێ کە گوایا لە کاتی ڕاکردندا دیتوویەتی.

پاشخان:
ستیگ سویدی بوو بەڵام ئەو کاتەی باوکی لە هیندستان کاری دەکرد، لە شاری بۆمبەی لە دایک بوو (ساڵی ١٩٣٤). بە دوازدە ساڵی گەڕایەوە سوید و تا چەند ساڵان درا بە دایەن تا ئەو کاتەی دایکوباوکی لە هیندستان گەڕانەوە. پاش سەربازی، بوو بە گرافیست. ماوەیەک لە ڕادیۆی سوید کاری دەکرد تا ئەوەی لە چاپخانەی شیرکەتی بیمەی سکاندیا دامەزرا.

بکوژ کە ئەو کات ٥٢ ساڵە بوو، بە تەنیا ئەم کارەی کردووە و هیچ هاودەست یا فەرماندەرێکی نەبووە. ژوورێکی پڕ لە چەکی هەبووە و ئەندامی کۆمەڵەیەکی خاوەنچەکیش بووە.

هۆکاری کوشتن: دوژمنایەتی لەگەڵ سیاسەتی پالمێ، گرفتی ئابووری، گرفتی ئاڵکۆڵ.
به‌روار:  10/06/2020
407   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ووردەکاریی ٧٢ کاتژمێری کۆتایی تەمەنی قاسملو پێش تیرۆرکردنی گفتوگۆ لەگەڵ د.کەریم پیرۆتی هاوڕێی قاسملو لە ڤیەننا دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین 2018.07.16 5677 خوێندراوەتەوە پایگاه خبرى ـ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ دژ بە کەمکردنەوە و بڕینی موچەکانیان، بەشێک لەو کەسانەی بە بندیوارەکانی عێراق ناسراون ویستیان خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن خەڵک و هێزە ئەمنییەکانەوە بە پێڵاو و بەرد وەڵامد درێژه‌ ...
دەروێشەکانی کەسنەزانی لە ڕۆژهەڵاتەوە بە تەور و شمشێرەوە بەرەو سلێمانی دێن، بۆ بەشداری لە ئەسپەردەکردنی ڕابەرەکەیان" سەبارەت بەم ڕستە هەواڵییە، چەند خاڵێک دەخەمە ڕوو: یەکەم: تەورا درێژه‌ ...
ئەو پرسیارەی کە بە هزری زۆربەماندا تێپەڕیوە ئەوەیە بۆچی مزگەوتەکانی جاران ناڵی و مەحوی و جەزیری و وەفایی و قانیعیان بەرهەمدێنا بەڵام زۆرێک لە مزگەوتەکانی ئێستا مرۆڤگەلێکی نامۆ بە ر درێژه‌ ...
هەتا شێخێ‌ لە كوردستان بمێنێ‌ ئومێدی زیندەگانیت پێ‌ نەمێنێ‌ تەریقی قادری و نەقشبەندی بەبای دا ڕەونەق و ئاهەنگی كوردی هەموویان بوونە سۆفی و پیرو دەروێش بە بەرماڵ و بە سبحەو ر درێژه‌ ...
سەرۆکی شارەوانی سیئۆل خۆی کووشت ‼ 🔻 دوای خۆكوشتنی وەسێتنامەیەكی بۆ كچەكەی بەجێهێشت (درەو): دوای رۆژێك لە تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر یەكێك لە سكرتێرەكانی، بارك وون درێژه‌ ...
چەند سەرنجێک لەسەر دەروێش و تەریقەتەکان ئەم دەروێشانە برا و کەس و کاری ئێمەن، دەبێت رێزیان لێبگیرێت و وەک خۆیان قەبوڵ بکرێن و لەهەمووشی گرنگتر لێیان تێبگەین. ئەم چەند سەرنجەی خو درێژه‌ ...
شێخ نەهرۆ 26 رۆژ لە ئوتێلی ترەمپ بۆ مایەوە؟ لڤین- واشنتن پۆست لە مانگی تەمووزی 2018، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی نامەیەكی بۆ جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی و مای درێژه‌ ...
دهۆکیەکان کێن ؟ لە سلێمانیەوە بەڕێکەوتم لە هەولێر لای هاوڕێیەکم لامدا پشوێکمان وەرگرت ،، ووتی بە نیازی کوێن ؟ ووتم ئیشی دائیرەم هەیە ئەبێ بڕۆم بۆ دهۆک . (ووتی یەع ئەوە کەی درێژه‌ ...
بەریتانیا ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌باره‌ى كۆرۆناوه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، تاوانه‌ دژى مرۆڤایه‌تى " كه‌ره‌نتینه‌كردن، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو له‌ رابردوودا" ـ حکومەتی بەریتانیا لەنوێترین ڕاپۆ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   534
کۆی سه‌ردان:   20263517