پەلاماری پۆلیسێکی هاتووچۆ دەدرێت


هاتوچۆى گەرمیان رایدەگەیەنێت؛ لەکاتى دەوامى فەرمیدا لێخوڕێکى ماتۆڕ سکیلێک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکیان و بریندارى دەکات.

رائید کارزان مجید، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن و هۆشیاری لە هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ سیشەممە، لە کاتی ئەرکی فەرمیدا، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکمان و بریندارى دەکات.

ئاشکرایدەکات، بەهۆی ئەوەی ماتۆڕەکە بێ سەرەتایە و لێخوڕەکەش مۆڵەتی لێخوڕینی نیە، لەلایەن مەفرەزەیەکى هاتوچۆ رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرن، لەوکاتەدا لێخوڕەکە ئامادە نابێت هیچ بەڵگەنامەیەک بدات بەکارمەندەکان و پەلاماری کارمەندێکی هاتوچۆ دەدات بەناوی (ئەدیب محەمەد) بەوهۆیەوە لەچەن شوێنێک دەموچاوی کارمەندەکە برینداردەکات.

دەشڵێت: دواتر کارمەندەکە دەگوێزرێتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر.

بەپێى لێدوانى کارزان مجید، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە لەلایەن کارمەندەکانیانەوە رادەست بە پۆلیس کراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین، بۆ ئەوەى رێکاری یاسایى لە دژى بگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە، تەنها لە ماوەیەکى کەمدا ئەوە دوەم جارە هێرش بکرێتە سەر کارمەندانى هاتوچۆى گەرمیان لە کاتى ئەرکى فەرمیدا.
سبەی
به‌روار:  10/06/2020
659   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   366
کۆی سه‌ردان:   29232032