خۆسووتانی کەمئەندامێک لە شاری کرماشان
لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەمئەندامێک بەهۆی هەژارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز ئەمڕۆ لە بەردەم دامەزراوەی شەهیدان و کەمئەندامانی شاری کرماشان، کەمئەندامێکی سەنگەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەمئەندامە داوای قەرزی لە دامەزراوەی شەهیدان و کەمئەندامانی ئێران لە شاری کرماشان کردبوو، بەڵام داواکەی لەلایەن ئەو دەزگایەوە ڕەتکرابوو، بۆیە لە بەردەم بینای ئەو دامەزراوەیە خۆی سوتاندوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنیوز
بهروار: 09/06/2020
397 جار خوێندراوهتهوه
|