ئەو پۆلیسەی ڕەش پێستێکی کووشت دەستگیر کرا
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو پۆلیسەی کە لە کاتی دەستگیرکردنی پیاوە رەشپێستەکەدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی، دەستگیرکرا.

ڕۆژی هەینی، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، "دێرك چاوڤين ئەو پۆليسەى كە ئەژنۆى لەسەر ملى هاوڵاتييەکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆيد دانا و بەم هۆیەوە بووە هۆى گيانلەدەستدانى، دەستگیرکرا".

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک کە تیایدا پۆلیسێکی ئەمریکی لە کاتی دەستگیرکردنی پیاوێکدا قاچی خستووەتە سەر ملی، سەرەڕای ئەوەی پیاوەکە چەند جارێک دەڵێت "ناتوانم هەناسە بدەم"، بەڵام پۆلیسەکە قاچی لانابات و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستدا.

دوابەدوای ئەو رووداوەش، لە چەندین وڵاتی جیهاندا ناڕەزایی و نیگەرانی لێکەوتەوە و لە ئێستاشدا لە بەشێکی شارەکانی ئەمریکادا ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان دەستیپێکردووە و هەر ئەمڕۆش لە شاری میناپۆلیس (ئەو شارەی رووداوەکەی تێدا روویدابوو) خۆپیشاندەران یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی شارەکەیان سوتاند.
نالیا
به‌روار:  30/05/2020
275   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   718
کۆی سه‌ردان:   29246885