مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی كوردی-كوردی راگه‌یاند
خەندان-
ئه‌مشه‌و، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رماندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دیالۆگی كوردی-كوردی سه‌ركه‌وتوبو، چوینه قۆناغی دوه‌می گفتوگۆكانه‌وه.
مه‌زڵوم عه‌بدی، له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دیالۆگی كوردی-كوردی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهات، ئێمه چوینه قۆناغی دوه‌می گفتوگۆكانه‌وه".
هیوادارین له هه‌ردو لایه‌نی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوسی گه‌لی كورد به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیان بزانن
مه‌زڵوم عه‌بدی راشیگه‌یاندوه، "هیوادارین له هه‌ردو لایه‌نی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوسی گه‌لی كورد به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیان بزانن".
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه به یه‌كگرتوی سه‌رده‌كه‌وین و مێژو ده‌نوسینه‌وه
به‌روار: 30/05/2020
307 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|