شووتی ئەمریکی و هەڵبژاردنی ئێراقی
کابرایەک دەڵێت لە ئەمریکابووم چووم شووتیەک بکڕم، هەروەکو ئێرە بە پەنجە لە شووتیەکەم دا تابزانم سووروشیرینە!
ژنێکی ئەمریکیش لەتەنیشتم بوو پرسیاری کرد کە بۆچی ئاوا بە پەنجە لە شووتیەکەم دا؟
منیش ووتم: بۆئەوەی بزانم سووروشیرینە!!
ژنەکەش ووتی: دانەیەکیش بۆمن هەڵبژێرە!
منیش بۆم هەڵبژاردو ژنەکە پاش سوپاس کردن
پرسی خەڵکی چ وڵاتێکی؟
منیش بە شانازییەوە ووتم (عێراقیم)!
ژنەکە دەستی بە پێکەنین کردو ووتی:
(ئەی باشە بۆ لەکاتی هەڵبژاردن پەنجە لە سیاسیەکان ناکوتن بۆئەوەی بزانن کامەیان باشە ئنجا هەڵیان بژێرن)!!
وەرگیراوە
بهروار: 29/05/2020
502 جار خوێندراوهتهوه
|