پاشا فەیسەڵی دووەم و چەمانەوەی مامۆستایان. 👏
هەواڵی سەردانیکردنی مەلیک گەیشتە کارگێڕی یەکێک لە قوتابخانەکان، خێرا کێشە لەنێوان مامۆستایان دروستبوو، گووتیان چۆن دەبێ بچەمێنەوە، ئەم کاره لەشان و شکۆمان کەم دەکات و لەبەر چاوی قوتابیەکانمان بچوکمان دەکاتەوە،
ئەم هەواڵە گەیشتە مەلیک فەیسەل و ، زانی کە مامۆستاکان ئامادەنین بچەمێنەوە.
ئەویش گوتی کێشە نییە !
دوای ئەوەی پاشا گەیشتە قوتابخانە، لەجیاتی ئەوەی مامۆستایەکان بۆی بچەمێنەوە، لەبەرانبەریان وەستا و ( خۆی بۆ مامۆستاکان چەماوە) و بەقوتابیەکانی گوت، دەبێ هەموومان ڕێزیان لێبگرین و شکۆیان بەرز ڕابگرین ئەوانە مامۆستای ئێمەن !!
ئەمە خەیاڵ نییە، بەڵکو ڕاستییە لە قوتابخانەی( الوطن) لەناوچەی ( باب لگش ) لەشاری موسڵ ڕویداوە .
بەڵێ بەها و شکۆی مامۆستا بەم شێوەیە بوو لەسەردەمی مەلەکی، ئیدی مامۆستا ئەو کەسە بوو کەپاشا بۆی دەچەماوە و سەری بۆ دادەگرت !
کەچی ئێستا ⁉
گرووپی مامۆستایانی کۆمەڵایەتی
بهروار: 29/05/2020
630 جار خوێندراوهتهوه
|