ده‌سته‌كانیم ماچ كردو وتم: له‌برى ده‌سه‌ڵات، من خه‌جاڵه‌تم

ڕەزوان زەڵمی
ـ شه‌وێك دواى جه‌ژن، له‌ناو بازار له‌ته‌نیشت عه‌ره‌بانه‌ی پیاوێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌ وه‌ستام، حه‌زم كرد له‌لاى ئه‌و چایه‌ك بخۆمه‌وه‌، ده‌سته‌كانى له‌رزۆك بووبوون، ده‌موچاوى كزو زه‌رد، خه‌مێكى سه‌یر دایگرتبوو، وه‌ك بڵێیت: ناحه‌قى ته‌نگى پێ هه‌ڵچنى بێت.

ـ غه‌ریب نه‌بوو له‌لام، به‌ڵام نه‌مده‌زانى چۆن پرسیارى لێ بكه‌م، داواى چایه‌كم كردو به‌ده‌م چاخواردنه‌وه‌ گوتم: مامه‌ جه‌نابت ساڵى 2002 ماڵتان له‌ ناحییه‌ى (.....) نه‌بوو، كه‌ گوتى: به‌ڵێ، وه‌ڵاهى خورپه‌یه‌ك دڵى گرتم، گوتم: ناشێ مامۆستا فڵان بیت، گوتى: چۆن ده‌زانى؟ په‌لامارى ده‌سته‌كانیمدا و ماچم كردو گوتم: به‌و سته‌م و زوڵمه‌ى له‌مامۆستاكانم كراوه‌ زانیم تۆیت.!

ـ مامۆستایه‌ك خاوه‌نى پێنج سه‌ر خێزان دواى نزیكه‌ى سى ساڵ خزمه‌ت، ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێك شكۆى بشكێنێت، ناچارى بكات عه‌ره‌بانه‌ دابنێت و چا بفرۆشێت؟ هى ئه‌وه‌یه‌ بروانامه‌كه‌ت یه‌ك تفى لێ بكه‌یت، چونكه‌ له‌ بڕوانامه‌ى مامۆستاكه‌ت رێز لێگیراوتر نابێت.

ـ هه‌موو ئیشێك شایه‌نى رێزه‌ به‌تایبه‌ت چاخانه‌و ده‌ستگێره‌ به‌رێزه‌كان، به‌ڵام قه‌رار بوو مامۆستا ته‌ربیه‌تمان پێ بدات نه‌ك چا.. وه‌ڵاهى هێنده‌ شه‌رمم ده‌كرد نه‌مده‌زانى چۆن ده‌ست بكه‌م به‌گیرفانمدا و250 دیناری چاكه‌ى پێ بده‌م، گوتم: مامۆستاكه‌م ، ده‌ستم گۆ ناكات پاره‌ بده‌م به‌ كه‌سێك كه‌ به‌ته‌مه‌نم ناتوانم قه‌رزى سه‌رشانمى بده‌مه‌وه‌.

ـ وه‌ك رۆژانى خوێندنم له‌سه‌ره‌تایی ئامۆژگارى كردم به‌وه‌ى، ئاگادارى خۆم بم، داواى مافى خۆم بكه‌م، زوڵم قبوڵ نه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ سته‌مكاران نه‌بم، رێزى دایك و باوكم و مامۆستاكانم بگرم... دواجار، توند یه‌كمان له‌ئامێز گرت و به‌دڵێكى شكاوو خه‌مباره‌وه‌ خوا حافیزمان له‌یه‌كدى كرد.
دیپلۆمات ماگەزین
به‌روار:  28/05/2020
179   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ووردەکاریی ٧٢ کاتژمێری کۆتایی تەمەنی قاسملو پێش تیرۆرکردنی گفتوگۆ لەگەڵ د.کەریم پیرۆتی هاوڕێی قاسملو لە ڤیەننا دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین 2018.07.16 5677 خوێندراوەتەوە پایگاه خبرى ـ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ دژ بە کەمکردنەوە و بڕینی موچەکانیان، بەشێک لەو کەسانەی بە بندیوارەکانی عێراق ناسراون ویستیان خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن خەڵک و هێزە ئەمنییەکانەوە بە پێڵاو و بەرد وەڵامد درێژه‌ ...
دەروێشەکانی کەسنەزانی لە ڕۆژهەڵاتەوە بە تەور و شمشێرەوە بەرەو سلێمانی دێن، بۆ بەشداری لە ئەسپەردەکردنی ڕابەرەکەیان" سەبارەت بەم ڕستە هەواڵییە، چەند خاڵێک دەخەمە ڕوو: یەکەم: تەورا درێژه‌ ...
ئەو پرسیارەی کە بە هزری زۆربەماندا تێپەڕیوە ئەوەیە بۆچی مزگەوتەکانی جاران ناڵی و مەحوی و جەزیری و وەفایی و قانیعیان بەرهەمدێنا بەڵام زۆرێک لە مزگەوتەکانی ئێستا مرۆڤگەلێکی نامۆ بە ر درێژه‌ ...
هەتا شێخێ‌ لە كوردستان بمێنێ‌ ئومێدی زیندەگانیت پێ‌ نەمێنێ‌ تەریقی قادری و نەقشبەندی بەبای دا ڕەونەق و ئاهەنگی كوردی هەموویان بوونە سۆفی و پیرو دەروێش بە بەرماڵ و بە سبحەو ر درێژه‌ ...
سەرۆکی شارەوانی سیئۆل خۆی کووشت ‼ 🔻 دوای خۆكوشتنی وەسێتنامەیەكی بۆ كچەكەی بەجێهێشت (درەو): دوای رۆژێك لە تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر یەكێك لە سكرتێرەكانی، بارك وون درێژه‌ ...
چەند سەرنجێک لەسەر دەروێش و تەریقەتەکان ئەم دەروێشانە برا و کەس و کاری ئێمەن، دەبێت رێزیان لێبگیرێت و وەک خۆیان قەبوڵ بکرێن و لەهەمووشی گرنگتر لێیان تێبگەین. ئەم چەند سەرنجەی خو درێژه‌ ...
شێخ نەهرۆ 26 رۆژ لە ئوتێلی ترەمپ بۆ مایەوە؟ لڤین- واشنتن پۆست لە مانگی تەمووزی 2018، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی نامەیەكی بۆ جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی و مای درێژه‌ ...
دهۆکیەکان کێن ؟ لە سلێمانیەوە بەڕێکەوتم لە هەولێر لای هاوڕێیەکم لامدا پشوێکمان وەرگرت ،، ووتی بە نیازی کوێن ؟ ووتم ئیشی دائیرەم هەیە ئەبێ بڕۆم بۆ دهۆک . (ووتی یەع ئەوە کەی درێژه‌ ...
بەریتانیا ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌باره‌ى كۆرۆناوه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، تاوانه‌ دژى مرۆڤایه‌تى " كه‌ره‌نتینه‌كردن، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو له‌ رابردوودا" ـ حکومەتی بەریتانیا لەنوێترین ڕاپۆ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   547
کۆی سه‌ردان:   20263445